بەهۆی هێرشێکی درۆنییەوە لە حەیفا، سێ سەربازی ئیسرائیل کوژران و 67ـی دیکە برینداربوون
كوردی عربي كرمانجى English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

بەهۆی هێرشێکی درۆنییەوە لە حەیفا، سێ سەربازی ئیسرائیل کوژران و 67ـی دیکە برینداربوون

میدیاکانی ئیسرائیل بڵاویانکردەوە، بەهۆی هێرشێکی درۆنییەوە بۆ سەر سەربازگەیەکی راهێنان لە شاری حەیفای ئیسرائیل سێ سەرباز کوژراون و 67ی دیکەش برینداربوون.

رادیۆیی سوپای ئیسرائیل بڵاویکردەوە، درۆنێک لە لوبنانەوە ئاڕاستەی سەربازگەکە کراوە و سیستەمی بەرگریی ئاسمانیی وڵاتەکەیان نەیانتووانیووە درۆنەکە تێکبشکێنن.

هاوکات بەرپرسی خزمەتگوزاریی ئەمبولانسی ئیسرائیل ئاشکراکردووە، جگە لە گیانلەدەستدانی سێ سەرباز 67ـی دیکەش برینداربوون کە لانیکەم برینی پێنج لە بریندارەکان سەختە.

هاوکات، کەناڵی 13 ئیسرائیل دەڵێت: نزیکەی 50 ئامبولانس گەیشتوونەتە شوێنی رووداوەکە.

لەدوای هێرشەکە حیزبوڵای لوبنانی لە راگەیەندراوێکدا بەرپرسیارێتی خۆی لە هێرشەکە راگەیاند و ئاماژەی بەوەکرد، لەرێگەی سێ درۆنەوە هێرشەکەیان ئەنجامداوە، هێرشەکەیان لەژێر ناونیشانی 'لبيك يا نصر الله' ئەنجامداوە.

 

هه‌واڵی گرنگ