ئاگاداری خانەنشینانی مەدەنی و سەربازی و خانەنشینی هێزی ۷٠ سنوری پارێزگای هەڵەبجەو شارەزوور دەكرێت ئەوانەی یوپیئێن یان نیە لە ماوەی (2)دوو رۆژدا سەردانی بانكی هەڵەبجە و بانكی سید صادق بكەن.
لاپەڕەی فەرمی پارێزگای هەڵەبجە بڵاویكردەوە: ئاگاداری هەموو خانەنشینانی مەدەنی و سەربازی و خانەنشینی هێزی ۷٠ سنوری پارێزگای هەڵەبجەو شارەزوور دەكەین، ئەوانەی یوپیئێن یان نیە لە ماوەی (2)دوو رۆژدا سەردانی بانكی هەڵەبجە و بانكی سید صادق بكەن بۆ دروستكردنی یوپیئێن، لە ئەگەری سەردان نەكردنیان خۆیان بەرپرسن لە موچەی مانگی نۆ.
ئەوەشی خستەڕوو: پێداویستیەكان كە پێیان بێت (كارتی نیشتمانی یان ناسنامەی باری شارستانی
- پێناسی خانەنشینیان پێبێت وە باركۆدی بایۆمەتری ئەگەر هەیان بوو.
لاپەڕەی فەرمی پارێزگای هەڵەبجە ڕونكردنەوەیەكشی لەسەر یوپی ئێن بڵاوكردەوەو ڕایگەیاند: یو پی ئێن ، كۆدێكی 13 ژمارەیەییە، تەواوی زانیاریە كەسیەكان لەخۆدەگرێت، زۆرێك لەو موچەخۆرانەی بایۆمەتریان هەبووە یو پی ئێنیان بۆكراوە و هەندێكیشیان بۆیان نەكراوە، ئەوكەسانەی كە نیانە پێویستە لەماوەی ئەم دوو ڕۆژەداسەردانی بانك بكەن، لەوێ بۆیان دەكرێت.