وتەبێژی لیژنەی ناوەندیی هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان ڕایدەگەیەنێت: كۆمسیۆن ئامادەكارییەكانی تەواوكرد و لە سبەینێوە پێداویستی و ئامێرەكانی دەنگدان بەسەر بنكەكانی هەڵبژاردندا دابەشدەكات.
ئەیسەر یاسین وتەبێژی لیژنەی ناوەندیی هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان بە ڕۆژنامەی سەباحی ڕاگەیاند:" سەرجەم ئامادەكارییە تەكنیكی و لۆجستییەكان بۆ هەڵبژاردنەكەی پەرلەمانی كوردستان تەواوكراون و لە 97٪ی پێداویستییەكان بۆ ڕۆژی دەنگدان ئامادەن".
وتیشی: ڕۆژانی 15 و 16 و 17ی ئەم مانگە دەست دەكرێت بە دابەشكردنی پێداویستی و ئامێرەكانی دەنگدان بەسەر بنكەكانی هەڵبژاردندا و تۆماركرانی ناوی بریكاری پارتە سیاسییەكان و كۆمەڵی مەدەنی و سەندیكا و تۆڕەكانی چاودێری بە مەبەستی دروستكردنی باج بۆیان بەردەوامە.
جێگەی باسە، ڕۆژی 18ی مانگ دەنگدانی تایبەت و 20ی مانگیش دەنگدانی گشتی بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان ئەنجام دەدرێت.