ئەمینداری گشتی یەكگرتوو: موراهیقی لەتەمەنێكی دیاریكراودا مەعزورە، بەڵام دوای تێپەڕبوونی عومرێكی زۆر موراهیقی سیاسی عەیبەیەكی گەورەیە
كوردی عربي كرمانجى English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

ئەمینداری گشتی یەكگرتوو: موراهیقی لەتەمەنێكی دیاریكراودا مەعزورە، بەڵام دوای تێپەڕبوونی عومرێكی زۆر موراهیقی سیاسی عەیبەیەكی گەورەیە


دوای نیوەڕۆی ئەمڕۆ دووشەمە ١٤/١٠/٢٠٢٤، بەڕێز مامۆستا سەلاحەدین محەمەد بەهائەدین ئەمینداری گشتی یەكگرتووی ئیسلامیی كوردستان بەیاوەری ژمارەیەك لە ئەندامانی ئەنجومەنی جێبەجێكردن و سەرۆكی لیستی ژمارە ١٤٨ و ژمارەیەك لە كاندیدانی بازنەی سلێمانی، سەردانی قەزای پێنجوێنی كرد و لەمیانەی كۆبوونەوەی لەگەڵ رێكخستنەكانی یەكگرتووی ئیسلامیی لە دەڤەرەكە رایگەیاند: موراهیقی لەتەمەنێكی دیاریكراودا مەعزورە، بەڵام دوای تێپەڕبوونی عومرێكی زۆر موراهیقی سیاسی عەیبەیەكی گەورەیە و بەداخەوە ئەقڵی ئەمنی و عەسكەری و تۆقاندن لە كوردستان حوكم دەكات ئەمەش بووەتە هۆی ئەوەی قەزایەكی گەورەی وەكوو پێنجوێن كە سەنتەرێكی بازرگانی گەورەیە بۆ هەرێم ئاوڕی لێنەدرێتەوە و خزمەت نەكرێت.

ووتیشی: لای یەكگرتوو پێنجوێن لە هەموو بوارەكانی عیرفان و شۆرش و ئایین و گشت بوارەكاندا جێگەی شانازییە، بەڵام جێی داخە وەفا بۆ قوربانیدانەكانتان نەبووە، لەهەمان كاتدا پێیتان دەڵێم گلەیی لە بەختی خۆتان مەكەن هەموو كوردستان بەختی وەك ئێوەیە، ئێمە 30 ساڵ پێش ئێستا كۆمەڵێك گەنجی دەست بەدەست نوێژ و خوێنەوارمان لە سەرجەم بوارەكاندا دامەزراند.. لەو ماوەیەوە تا ئێستا لە ململانێی قورسداین بۆ ڕاستكردنەوەی هەڵە و خواروخێچییەكانی دەسەڵات، باج و قوربانی زۆرمان بۆ ئەو مەبەستانە داوە، لە ئێستادا هەڵبژاردنێكی چارەنوسسازمان لە پێشە بۆ سەرخستنی ماف و داواكارییەكانتان و ڕاستكردنەوەی حوكمی چەوت و خواری ئەم دەسەڵاتە گەندەڵە، پێویستە ٢٠/١٠ بچنە سەر سندوقەكانی دەنگ و دەنگ بە لیستە سەربەرز و رابردوو پاك و دڵسۆزەكەتان لیستی ژمارە ١٤٨ی یەكگرتوو بدەن.

 

هه‌واڵی گرنگ