ئەمینداری گشتی یەكگرتوو بەشداریكرد لە دیداری شەهید مامۆستا بەكری ئیسكان
كوردی عربي كرمانجى English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

ئەمینداری گشتی یەكگرتوو بەشداریكرد لە دیداری شەهید مامۆستا بەكری ئیسكان

ئێوارەی ئەمڕۆ دووشەممە 14/10/2024، بەڕێز مامۆستا سەلاحەدین محمد بەهائەدین ئەمینداری گشتی یەكگرتووی ئیسلامیی كوردستان و ژمارەیەك لە كارگێڕانی ئەنجومەنی جێبەجێكردن و ئەندامانی ئەنجومەنی سەركردایەتی و بنەماڵەو دۆستانی شەهید مامۆستا بەكر، لە ژێر دروشمی (داگیرسان بە نور لە زەمەنی تاریكییدا)، دیداری شەهید مامۆستا بەكری ئیسكان لەشاری سلێمانی بەڕێوەچوو.
لە دیدارەكەدا ئەمینداری گشتی یەكگرتووی ئیسلامیی كوردستان دەسخۆشی لەبنەماڵەكەی بەتایبەت خێزانی مامۆستا بەكری ڕەحمەتی كرد بۆ ئەو هەوڵ و ماندوبونانەی لەپێناو خزمەتی منداڵەكانی و پەروەردەی تەندروست و ئاین پەروەرانەو هیوای تەمەن درێژی و لەشساغی بۆ خواست و هیواشی فیردەوسی ئەعلایی بۆ مامۆستای كۆچكردووش خواست.
لەكۆتایی دیدارەكەدا خەڵاتی ڕێزلێنانی بەخشییە بنەماڵە بەڕێزەكەیی و گێلاسخانی خێزانی و چەند كەسایەتیەكی دیكە.

 

هه‌واڵی گرنگ