لە ئاگرەكەی‌ ناوچەی‌ پیشەسازی‌ سلێمانی‌ پێنج حاڵەتی‌ تەنگەنەفەسی‌ هەبووە
كوردی عربي كرمانجى English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

لە ئاگرەكەی‌ ناوچەی‌ پیشەسازی‌ سلێمانی‌ پێنج حاڵەتی‌ تەنگەنەفەسی‌ هەبووە



ئێوارەی دوێنێ دووشەممە لە كۆگایەك لە ناوچەی‌ پیشەسازی‌ سلێمانی ئاگر كەوتەوە و تیمەكانی بەرگری شارستانی دوای پێنج كاتژمێر ئاگرەكەیان كۆنترۆڵ كرد.

پەیامنێری كوردیو لە شاری سلێمانیەوە پێی ڕاگەیاندین: لە ئاگرەكەی شەوی ڕابردوو پێنج حاڵەتی‌ تەنگەنەفەسی‌ هەبووە كە چواریان كارمەندی‌ بەرگری‌ شارستانی‌ بوون و یەكێكیان خاوەنی‌ یەكێك لە كۆمپانیاكان بووە و چارەسەری‌ پێویستیان بۆ كراوە.

ووتیشی: ئاگرەكە ئێوارەی دوێنێ بووەو هۆكارەكەی كاركردنی كەسێك بووە كە ئیزوگامی كردووە و سەرەتا كۆگای‌ یەكەم ئاگری‌ گرت كە سەر كۆگای‌ كارگەی‌ ئاوی‌ سلێمانی‌-یە، دواتر كۆگای‌ دووەم ئاگری‌ گرت كە كارگەی‌ چیاوە و پاشان تەشەنەی‌ سەندو چوار كۆگا بە تەواوی‌ سووتاون.

 

هه‌واڵی گرنگ