سەرۆكی ئەمریكا ترسی لەهێرشی ئێران بۆ سەر ئەمریكاو تیرۆركردنی دۆناڵد ترەمپ هەیەو بۆ ئەو مەبەستە لەڕێگەی ئەنجومەنی ئاسایشی نیشتمانی وڵاتەكەیەوە هۆشداری توندی گەیاندە ئێران.
هەردی ئەنوەر نوسەرو ڕۆژنامەنوس و قوتابی لە واشنتن بڵاویكردەوە: جۆ بایدن سەرۆكی ئەمریكا بە ئەنجومەنی ئاسایشی نیشتمانی ڕاگەیاند كە ئێران ئاگادار بكەنەوە لەوەی هەر هەولێك بۆ كوشتنی دۆناڵد ترەمپ واتە دەستپێكی جەنگ، ئەمە دوای ئەوە دێت كە ئەم هەفتەیە دۆناڵد ترەمپ ئاگادار كرایەوە كە ئێران بە نیازی كوشتنیەتی لە تۆڵەی قاسم سلێمانیدا لە پێش هەڵبژاردنەكانی ئەمساڵی ئەمریكا و تیمی پاراستنی دۆناڵد ترەمپیش داوای فڕۆكەی جەنگی دەكەن كە توانای پوچەڵكردنەوەی موشەكی هەبێت! هاوكات دەزگای هەواڵگریش پشتڕاستی ئەوەی كردوە كە لەمانگی ٦ وە ئاگاداری چەند هەوڵێكی ئێرانن بۆ ئامانجگرتنی دۆناڵد ترەمپ.
ووتیشی: بەپێی ڕاپۆرتێكی دەزگای میدیایی فۆكس نیوز لەساڵی ٢٠٢٠ ەوەو لەدوای كوشتنی قاسم سلێمانی حكومەتی ئەمریكا زیاتر لە ١٥٠ میلیۆن دۆلاری سەرفكردوە تەنها بۆ پاراستنی گیانی وەزیری دەرەوەی كابینەی پێشوو مایك پەمپێیۆ وهەندێك سەركردەی دیكەی سەربازی لەئەگەری تۆڵەكردنەوەی ئێران دا.