كێ‌ تێگه‌یشت؟!
كوردی عربي كرمانجى English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

كێ‌ تێگه‌یشت؟!

له‌ چه‌ند رۆژی رابردوودا دوای 6 ساڵ خولی شه‌شه‌می هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان به‌ڕێوه‌ چوو، له‌ ماوه‌ی ئه‌م 6 ساڵه‌ له‌ هه‌موو كۆڕ و مه‌جلیس و سه‌ردان و سه‌فه‌ر و سه‌یران و شه‌قام و مزگه‌وت و كوچه‌ و كوڵان و فه‌رمانگه‌ و بازاڕ و ناو پاص و تا به‌رده‌م نانه‌وا خانه‌كان. كه‌ خه‌ڵك به‌جلی خه‌وه‌وه‌ و ئه‌هات بۆ نان كڕین باس هه‌ر باسی ناڕازبوون و گله‌یی و ره‌تكردنه‌وه‌ی ئه‌م ده‌سه‌ڵات و به‌ناو حكومه‌ته‌ بوو. به‌ڕاده‌یه‌ك هه‌ر كه‌سێك به‌ یه‌ك وشه‌ وه‌سف و سه‌نای حكومه‌تی بكردایه‌ به‌ چاوێكی سه‌یر و بێزرا و سه‌یر ئه‌كرا.
بۆیه‌ هه‌موو پێش بینیه‌كان به‌و ئاڕاسته‌یه‌ بوون كه‌ به‌س درگاری بنكه‌كانی ده‌نگدان بكرێنه‌وه‌، ئیتر به‌لێشاو خه‌ڵك ئه‌ڕۆن و ده‌نگ به‌ دژبه‌ره‌كانی ده‌سه‌ڵات ئه‌ده‌ن و جارێكی تر ده‌سه‌ڵات حكومه‌ت به‌چاوی خۆی نابینێت و ئه‌كه‌وێته‌ سه‌ر ساجی عه‌لی.
به‌ڵام ئه‌وه‌ی روویدا 180 پله‌ پێچه‌وانه‌ بوو!!! هه‌ر كه‌ سندوقه‌كانی ده‌نگدان كرانه‌وه‌ ده‌نگه‌كانی ده‌سه‌ڵات نه‌ك كه‌میان نه‌كردبوو به‌ڵكو به‌ قودره‌تی قادیر وه‌ك بورهان ته‌قینه‌وه‌ و زیادیان كردبوو!!!
به‌ڕاستی ئه‌نجامی ئه‌م هه‌ڵبژاردنه‌ شایه‌نی ئه‌وه‌یه‌ له‌ كتێبی (گینس) بنوسرێت و وه‌ك یه‌كێك له‌ 7 سه‌رسوڕهێنه‌كانی دونیا هه‌ژمار بكرێت.
په‌یامی ئه‌نجامه‌كانی ئه‌م هه‌ڵبژاردنه‌ بۆ ده‌سه‌ڵات پڕا و پڕه‌ له‌ پۆز و، لێوان لێوه‌ له‌ بوغرایی و به‌خۆ راپه‌رمین، به‌ڕاده‌یه‌ك ئیتر هیچ كه‌س مافی ئه‌وه‌ی نه‌مێنێت له‌ گوڵ زبر تر به‌ ده‌سه‌ڵات بڵێ‌!!!
ئاخر من تێنه‌گه‌یشتم ئه‌رێ‌ كه‌س هه‌بوو له‌م ئه‌نجامانه‌ تێبگات؟ئه‌رێ‌ ئه‌وه‌ چی بوو؟ دیزانی پێش وه‌خته‌بوو ؟ سه‌فقه‌ی سیاسی بوو؟ ویژان كڕین بوو؟ گزی و ساخته‌ كاری بوو؟ زانیاری و داتا گۆڕین بوو؟ سندوقی پێش وه‌خته‌ بوو؟ یان نا راست گۆیی گله‌یی كاره‌كان بوو؟ده‌ی تێمان گه‌ێنن با تێبگه‌ین!!!
ئاخر ئه‌وه‌ حاڵی موچه‌ و بژێوی ژیانه‌، ئه‌وه‌ حاڵی پڕۆژه‌ و خزمه‌تگوزارییه‌كانه‌،ئه‌وه‌ باسی كه‌رتی خوێندن و ته‌ندروستی و رێگا و بان و ئاو كاره‌با هه‌رمه‌كه‌، ئاخر ئه‌م ریزه‌ قه‌نه‌فه‌ و كورسیانه‌ پاداشتی كام خزمه‌ت و به‌ده‌مه‌وه‌ بوون و پڕۆژه‌ و خۆشبه‌ختی و خۆش گوزه‌رانییه‌ بوو؟!
فلمێكی تر كه‌ كه‌س لێی تێناگات ئه‌وه‌یه‌، باشه‌ بۆ هه‌ر حزبێك له‌ ده‌سه‌ڵات نزیك بێته‌وه‌ په‌ڕو باڵی ئه‌چێ‌ به‌ ئاسمانا و ئه‌سوتێ و ئه‌بێت به‌ قه‌ره‌ برووت. به‌س ده‌سه‌ڵات له‌ بری سوتان و له‌ناو چوون، زیاتر گه‌شه‌ ده‌كات و چرۆ و لقی تازه‌ ده‌رئه‌كات. بۆیه‌ من تێنه‌گه‌یشتم ئیتر نازانم كه‌س هه‌بوو تێبگات؟

 

هه‌واڵی گرنگ