بەڕێوەبەرایەتی سەلامەتی هاتوچۆی رێگاوبانی نیشتمانی لە ئەمریكا، لێكۆڵینەوە لە سیستەمی (خۆ لێخوڕین) لە ئۆتۆمبێلەكانی تێسلادا دەكات، ئەمەش دوای ئەو هەواڵانەی باس لە خراپی بینین و رووداوەكان دەكەن، كە یەكێكیان گیانلەدەستدانی پیادەیەكی لێكەوتەوە.
دوای ئەوەی هەفتەی رابردوو كۆمپانیاكە چوار رووداوی هاتوچۆی راگەیاند، بەهۆی ئەوەی كاتێك ئۆتۆمبێلەكانی تێسلا چوونەتە ناوچەی كەم بینینەوە، وەك كەمیی تیشكی خۆرو تەم و تۆزو خۆڵەوە ئاستی بینین كەمبۆتەوە.
بەڕێوەبەرایەتییەكە ئاماژەی بەوەشكردووە، جگە لە گیانلەدەستدانی پیادەیەك، رووداوێكی دیكەش بۆتە هۆی برینداربوونی كەسێك.
هاوكات بەپێی ئاژانسی هەواڵی ئەڵمانی بێت، ئیدارەی سەلامەتی گواستنەوە، لێكۆڵینەوە لە نزیكەی (4.2) ملیۆن ئۆتۆمبێل دەكات، لەنێویاندا مۆدێلی ئێس و مۆدێلی (2020 و 2024) هەروەها مۆدێلی (بارهەڵگری ئەلیكترۆنی) لە نێوان ساڵانی (2023 بۆ 2024) كە بە سیستەمێكی تەواو لێخوڕینی خودی دیزاین كراوە.
كەشتی نووح