حەفت بەڵێنەکەی دۆناڵد تڕامپ دێتەجێ؟؟
كوردی عربي كرمانجى English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

حەفت بەڵێنەکەی دۆناڵد تڕامپ دێتەجێ؟؟

 

 

دوای ئەوەی تڕامپ توانی سەرکەوێت بەسەر ڕکابەرەکەی کامیلاهاریس لەپێشبڕکێی گەیشتن بەسەرۆکایەتی ئەمریکا ئیتر ئەو خۆی دەبینێتەوە لەبەردەم ئەو بەڵێنانەی کەداویەتی وخۆیشی دەلێت ئەوشتەی دەیکەم بریتیەلە جێبەجێکردنی بەڵێنەکانم کەئەوانیش بریتین لە:

١-لادانی داواکاری گشتی جاک سمیث ئەو کەسەی چەندین تۆمەتی دابوەپاڵ تڕەمپ بەهۆی ڕووداوەکان هەڵکوتانەسەر کۆشکی سپی سالی 2021 دوای دەرنەچونی تڕامپ وسەرەنجام کاری توندوتیژی لێکەوتەوەو بەشێک لەبەشداربوان دەستگیر کران وهەندێکیان زیندانی کران وتۆمەتەکانیش ئاراستەی تڕامپ کراون، وئەویش وتی ببمە سەرۆک بەدوو سانیەلای دەبەم.

٢-داخستنی تەواوی سنوری نێوان مەکسیک وامریکاوتەواوکردنی دیواری سنورەکەوناردنەی هەمو کۆچکەره نایاساییەکان بۆ وڵاتەکانیان، بەڵام ئەم ناردنەوەی پەنابەرانە ڕووبەڕووی ڕەخنەی زۆری یاساناسان وچاودێران بوتەوە.

٣-دابەزاندنی ئاستی هەڵئاوسان بەهۆی لابردنی هەندێ باج وگومرکەوە، چونکەلەسەردەمی بایدن هەڵئاوسان بەشێوەیەکی بەرچاو بەرزبوەوتڕامپ بەلێنی داوە بەشێکی زۆری کەم بکاتەوە ئەگەرچی چاودێران دەڵێن سەرۆک کاریگەریەکی زۆری نابێت بەڵام تڕامپ دەیەوێت باجەکان بەگشتی کەم بکاتەوە.

٤-ڕاگرتنی جەنگی ئۆکڕانیا هەرچەنده دیموکراتەکان پێیان وایە لەبەرژەوەندی پۆتینە، داواکردنی لەئیسرائیل کەوا شەڕی غەزه ڕابگرێت وئەگەرچی لایەنگری ئیسڕائیڵە. هەروەها کۆتایی هێنان بە شەڕی سەرلبنان .

٥-لێبوردن لەوانەی بەهۆی کارە توندوتیژیەکانی 6 یەنایەری ساڵی 2021 دەستگیرکراون وپێی وایە ئەمانە ستەمیان لێ کراوە. ولەدادگا بەتاوانبار ناسراون بەڵام تڕامپ بە زیندانی سیاسی ناویان دەبات.

٦-هەڵگرتنی قەدغەی سەر لەباربردنی کۆرپە.

‌٧-بەرتەسکردنەوەی یاساکانی ڕێکخستنی کەش وهەوا، تڕامپ نایەوێت کاربەم یاسایانەبکات، ودەیەوێت کارگەی ئۆتۆمبێلی ئاسایی بەگەربخاتەوە کەلەسەردەمی بایدن سنوردارکرابو گرنگی دراوەبەئۆتۆمبێلی کارەبایی، زیاتریش نەوتی بەردین دەردەهێنێت وڕێگا دەدات لەجەمسەری باکور بەدوای نەوتدا بگەڕێن، ودەیەوێت تێچوەکانی کەم بکاتەوەولەم بارەوە ڕەخنەی زۆر لێدەگیرێت.

ئیتر ئایا تڕامپ دەتوانێت ئەم بەڵێنانەبباتە سەر وەکوخۆی یانیش واقعی سیاسی دەبێتە کۆسپ لەبەردەمی، بەڵام بێگومان سەختترینیان ڕاگرتنی شەڕی غەزەوئیسرائیل وهاوپەیمانەکانیتی وشەڕی ڕوسیاوئۆکڕانیایە کە ڕەهەندێکی نێودەوڵەتیان وەرگرتوەو هەردووکێشەکە بەیەکەوەگرێدراون، واتە امریکا شەڕی ئۆکڕانیا دژی پۆتین بەکاردەهێنێت وسودی لێ دەبینێت بۆ لاوازکردنی ڕوسیاوبەپێچەوانەوە ڕوسیاسودلە شەڕی غەزە دەبینێت وبەپاڵپشتی ئێران وحزب اللەوحوسیەکان بۆ لاوازکردنی بەرەی امریکا. کەواتەوەستاندنی یەکێکیان پەیوەندی هەیە بەسەرکەوتنی لایەنێکیان وشکستی ئەوەی تر، لێرەدا دەکرێت پۆتین بەسەرکەوتو له ئۆکڕانیا وامریکاش بەسەرکەوتولەفلسطین لێ دەربچن. ئەوەش بزانین تڕامپ نایەوێت چیتر پشتگیری دارایی ئۆکڕانیا بدات. کەواتەڕاگرتنی شەڕی ئۆکڕانیا فشاری زۆر بۆ غەزە ولبنان دێنێت واسرائیل پشتگیری زیاتر دەکرێت لەڵایەن امریکاوە ئەویش پێدەچێت سەرەنجام بەڕاگرتنی شەڕەکە کۆنایی پێ بێت، ئەگینا ناوچەناسەقامگیری بەخۆیەوە دەبینێت وبواری گەشەی ئابوری کەم دەکاتەوەکەوا پێچەوانەی خواستی ئابوری تڕەمپە.

سەرچاوە:

bbc.com

Arabi21.com

 

 

هه‌واڵی گرنگ