ئێستا له‌پاڵ تاوانه هه‌مه چه‌شنه‌كاندا تاوانێكی تری مه‌ترسیدار ڕووی له كۆمه‌ڵگه‌ی مرۆیی به‌گشتی كردووه، كه بێگومان سه‌رهه‌ڵدان و ته‌شه‌نه‌كردنی هه‌ر تاوانێك له كۆمه‌ڵگه‌یه‌كی ناهۆشیار ئه‌گه‌ری زیاتره، كۆمه‌ڵگه‌ی كوردی ئه‌گه‌رچی به هه‌موو بوون و كیانێكییه‌وه خۆی هاویشتۆته ناو دنیایی دیجتاڵیی و به‌بێ بوونی هیچ بنه‌ماو كه‌ره‌سته‌یه‌كی به‌رگری له‌خۆكردن و پاراستنی به‌ها باڵاكانی بووته به‌كارهێنه‌رو وه‌رگرێكی باشی ئه‌م دنیا پڕ له مه‌ترسی و ئاڵنگارییه..
دیاره له دنیای ئه‌مڕۆدا پاش ئه‌و كرانه‌وه بێ مه‌رج و به‌ندوباره‌ی كه ئێمه به ڕووی شۆڕشی زانیاری‌دا كراوینه‌ته‌وه، له هه‌ر وڵات و نه‌ته‌وه‌یه‌كی تری زیاتر له‌به‌رده‌م مه‌ترسی و ئاڵنگاری تاوانه ئه‌لیكترۆنیی و دیجتاڵییه‌كانداین، ئامارێكی تاوانه ئه‌لیكترۆنی و دیجتاڵییه‌كانی هه‌رێمم له‌به‌رده‌ست نییه ئه‌ویش له‌به‌ر بڵاونه‌كردنه‌وه‌ی له‌لایه‌ن لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كانه‌وه، وه‌لێ ئاماره فه‌رمییه‌كانی وه‌زاره‌تی ناوخۆی حكومه‌تی فیدرالی پێمان ده‌ڵێت ئه‌م تاوانه له تاوانه‌كانی تری زیاتر له هه‌ڵكشان و زیادبووندایه‌و بێگومان جێكه‌وته‌و كاریگه‌رییه‌كانی له‌سه‌ر كۆه‌مه‌ڵگه به‌گشتی و خێزان به‌تایبه‌ت و ژیان و گوزه‌ران و ده‌روون دورستی تاك به‌تایبه‌تی زۆر له جۆه‌كانی تری تاوان زیاتر و گه‌وره‌تره.
له‌پاڵ مه‌ترسییه ده‌روونیی و جه‌سته‌ییه‌كاندا، كه له ئه‌نجامی به‌كارهێنانی ته‌كنه‌لۆژیاو سۆشیال‌میدیا، مه‌ترسی تێوه‌گلانی تاوانی دیجیتاڵیی و ئه‌لیكترۆنیی، وه‌های له وڵاتێكی وه‌ك ئوسترالیا كردووه، كه به‌ئاڕاسته‌ی قه‌ده‌غه‌كردنی سۆشیال‌میدیا له منداڵانی خوار ته‌مه‌نی 16 ساڵی كاربكات، بۆ ئه‌و ئه‌مه‌به‌سته‌ش ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی ئه‌و وڵاته ڕه‌زامه‌ندی له‌سه‌ر وه‌رگرتنی پرۆژه یاسایه‌ك ده‌ربڕیوه كه سنورێكی بۆ به‌كارهێنانی سۆشیال‌میدیا داده‌نێت و ڕێگه نادات منداڵانی خوار ته‌مه‌نی 16 ئه‌و خزمه‌تگوزارییه‌یان پێبگات، وه‌ك (ئه‌نتۆنی ئه‌لبانیز) سه‌رۆك وه‌زیرانی وڵات ئاشكرای كرد، ئه‌و پرۆژه یاسایه له‌گه‌ڵ هه‌رێمه‌كان و ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران تاوتوێكراوه‌و ده‌خرێته به‌رده‌م په‌رله‌مان بۆ ئه‌وه‌ی بكرێته یاسایه‌ك.
دوایین ئاماری وه‌زاره‌تی ناوخۆی عێراق، كه ئاماری هه‌رێم له‌خۆ ناگرێت ئاشكرای ده‌كات كه ته‌نها له‌ماوه‌ی (ده) مانگی رابردوودا (566) تاوانی گێچه‌ڵ پێگێڕان و زۆربۆهێنانی ئه‌لیكترۆنیی له عێراقدا تۆماركراون. كه ئه‌مه پێنوێن و ئاماژه‌یه‌كی مه‌ترسیداره له كۆمه‌ڵگه‌ی عێراقیدا، ئه‌م ساڵ له ساڵانی رابردوو زیاتره، ئه‌و ژماره‌یه‌ش (527) حاڵه‌تی (ابتزاز) گێچه‌ڵ پێگێڕان و ته‌نگه‌تاوكردن و زۆرپێهێنانی ئه‌لیكترۆنی له به‌رامبه‌ر مێینه كراون، ته‌نها (39) حاڵه‌تیان به‌رامبه‌ر نێرینه كراون. ئه‌و جیاوازییه گه‌وره‌یه‌ش بۆ هه‌ندێك هۆكار ده‌گه‌ڕێته‌وه، كه ڕه‌نگه پیاو كه‌متر گوێ به‌و تاوانانه بدات كه له دنیایی دیجیتاڵی و ئه‌لیكترۆنیدا ڕووبه‌ڕووی ده‌بنه‌وه، یان هه‌ر خۆی له‌كاتی تووشبووندا تاوانی چاره‌سه‌ری هه‌یه‌و نایگه‌یه‌نێته دادگا‌و پۆلیس و لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان، یا هه‌ر له بنه‌ڕه‌تدا تاوانكارانی بواری ئه‌لیكترۆنیی و دیجیتاڵیی زیاتر مێینه به‌نێچیر ده‌گرن و ده‌یانكه‌نه ئامانج، هه‌روه‌ك پێده‌چێت ڕه‌گه‌زی مێینه له‌م كۆمه‌ڵگه‌یه‌دا كه‌مترهۆشیار بن و زووتر ده‌كه‌ونه داوی گێچه‌ڵگێڕان و خه‌ڵكانی شه‌ڕانی و هاككه‌رانه‌وه. هه‌روه‌ك هۆكارێكی تری ئه‌وه‌ی مێینه زیاتر ده‌كرێنه ئامانج ئه‌وه‌یه زۆرینه‌ی هه‌ره زۆری تاوانكارانی بواری ئه‌لیكترۆنی و دیجیتاڵی پیاوانن، خۆ ئه‌گه‌ر مێینه‌یه‌ك ببێته چه‌شه‌ی ڕاكێشانی نێریینه‌یه‌ك بۆ ناو داوی تاوانێكی ئه‌لیكترۆنیی و دیجیتاڵیی، ئه‌وان بێگومان له بنه‌ڕه‌تدا باندێكی نێرینه له‌پشتی ئه‌و مێینه‌وه‌یه كه بووه‌ته چه‌شه‌ی ڕاكێشانی قوربانییه نێریینه‌كه.
گومانی تیادا نییه له‌پاڵ ناهۆشیاریی كۆمه‌ڵگه، چاوچنۆكی سیاسی و كۆكردنه‌وه‌ی پاره‌ی حه‌رام هۆكار گه‌لێكی فراوانبوون و زیادبوونی ئه‌م جۆره تاوانه ترسناكه‌ن، كه لایه‌ن گروپه سیاسییه‌كان له كۆمه‌ڵگه‌یه‌كی خێڵه‌كی وه‌ك عێراقدا به مه‌به‌ستی بۆژه‌كردن و ده‌سته‌مۆكردنی سیاسییانه‌و به‌كارهێنانی قوربانییه‌كانی ئه‌م جۆره تاوانانه بۆ به‌رژه‌وه‌ندی حزب و تاقم و گروپه‌كان و ده‌وڵه‌مه‌ندكردنی گروپه مافیاییه‌كان په‌نا بۆ ئه‌م جۆه كارانه ده‌به‌ن، هه‌روه‌ك چۆن كۆمه‌ڵگه‌ی مرۆیی -واقیعی- خه‌ڵكانی ده‌روون نه‌خۆشی تێدایه چێژ له ئازاردان و بێزاركردن و ته‌نگه‌تاوكردنی خه‌ڵك ده‌بینن، كۆمه‌ڵگه‌ی دیجیتاڵی و ئیفترازیش به‌هه‌مان شێوه خه‌ڵكانێكی تیایه به‌تاوانكاری له‌م زه‌مینه فه‌زا ئیفترازییه‌دا چێژوه‌رده‌گرن و له‌ڕووی ده‌روونییه‌وه ده‌حه‌سێنه‌وه كاتێك تاوانكاری ده‌كه‌ن، هه‌شه بۆ مه‌رامی سێكسی و چێژ وه‌رگرتنی سێكسی ئه‌م تاوانه ئه‌لیكترۆنی و دیجیتاڵییانه به‌ده‌رفه‌ت ده‌زانن و له‌ڕێگه‌یه‌وه ده‌یانه‌وێت كه‌ف و كوڵی خۆیان دامركێننه‌وه، خه‌ڵكانێك كه ره‌نگه گه‌نجان له‌م تایپه بن، بۆ خۆده‌رحستن و به‌خۆنازین ئه‌م كارانه بكه‌ن و هه‌ندێكجاریش بۆ تۆڵه‌سه‌ندنه‌وه له ناحه‌ز و ركابه‌ره‌كان ئه‌مجۆره تاوانه بكه‌نه ئامرازی ئازاردان.
له وڵاتێكی وه‌ك ئه‌م عێراقه‌دا، كه هێشتا یاسایه‌ك نییه بۆ سزادانی تاوانكارانی ئه‌لیكترۆنیی و دیجیتاڵیی، جێی خۆیه‌تی هەموو ئەمانە ببنە زەنگێکی وریاکەرەوە، بۆ گشت ئەو کەسانەی خۆیان یان کەس وکاریان دەست وپەنجە لەگەڵ سۆشیالمیدیاو تەکنەلۆژیای زانیاریی نەرم دەکەن و بەکارهێنەرو کارەکتەری سۆشیالمیدیان، کە ئاگاداری هەڵسوکەوتی ناو کایەی سۆشیال‌میدیا و دنیایی دیجیتاڵیی بن، نەبنە نێچیری گروپ و تاقمە شەڕانگێزو گێچەڵگێڕو فێڵبازەکان و تاوانکارانی ئەلیکترۆنیی.