بیرمەندێک فەرموویەتی : ئەم سەلەفیانە دەستت ئەگرن، ئەتبەن بۆ هەزار ساڵ پێش ئێستا ، لەرووی زەمان و مەکانیشەوە..بەڵام لەو عەرەبسانە بەجێت ئەهێڵن و ناتهێننەوە بۆ کوردستان و ساڵی ٢٠٢٤...بۆیە ئەهلی ئەم زەمان و مەکانە نیین...
زۆرینەمان دائەنیشین بەدیار یاری کلاسیکۆوە ..جەمسەرگەرایی بێ مانا درووست ئەبێ لەنێوان بەرشە و مەدریدا..تەقەی خۆشی؟ شەڕ...موناقەشە و شتی تری بێ مانا..
ئینجا هەندێک هەن جلی ریاڵ ئەکڕن و ئەچن بۆ یاری ..خۆیان لێ بوە بە کریستیانۆ یان کرۆس..دوای چارەکێک پەکیان ئەکەوێ و کەمیش نیین ئەوانەی تووشی پێکان ئەبن و زۆری تریش....یاری لە تەلەفزیۆنەوە جیایە ، لیاقە و هونەر و ئیدارە و ساحە و جەماوەر و حەکەمە ...نەک فیکە لێدان..
بۆ سیاسەت و حیزبایەتیکردنیش بەهەمان شێوە..هەواڵی ئەمریکا و بەریتانیا و تورکیا ئەزانین ..وا چاوەڕێ ئەکەین لێرەش هەر وابێ..ئای کەوا نییە...!
واز لەدیزاینکردنی هەڵبژاردن بێنن ...چاوەڕوانی دەنگ و کورسی زیاتر بووین وەکو یەکگرتوو...بەڵام والله من زۆرم بەلاوە سەیرە چۆن توانیومانە زیاتر لە سەد هەزار دەنگمان هێناوە..کە حەوت کورسی ئەکا و لەهەر چوار بازنەکەدا....؟!
ئاخر ئێمەی یەکگرتوو چیین؟ چیمان هەیە؟خەڵک بەنیازی چیی ئەم هەموو دەنگەی پێداویین...؟دواهەمین هەناری دونیا..مەبەستم دواهەمین پۆستی حکومی کە هەمانبوو ب.گ.کارەبای سلێمانی بوو..کە کاک شێخ سالار دەستیلەکارکێشایەوە..کوان ئەو شێخانەی تەریقەت کە خۆیان و دەروێش و تەکیەکانیان دەنگدەرمانن؟ کوا سەرۆک عەشرەتەکان و بزنسمانە ملیاردێرەکان و لیوا و هێزی چەکدار و جاسوس و هێزە نهێنیەکانمان..؟
کوا هێزی ئیقلیمی و نێودەوڵەتیمان؟....کوان شەقوەشێن و سەیارەی جامڕەشی خەڵک فڕێنمان ؟ کوا پەیوەندییمان لەگەڵ موخابەراتی سیئای ئەی و میت و ئیتیلاعات؟ ...ئاخر حیزب ئەمانە ئەیکات بەحیزب ، هێزی نەرمی راگەیاندن و پارە و کارتی فشاری جاسوسی ، کوا چنگ و هێزی زبر و چاوسوورکردنەوەمان...کوا وەزیری دەرەوەی وڵاتێک ئاگادارکردنەوەیەک بنێرێت بۆ نەیارەکانمان ؟ کەس نەوێرێت پێمان بڵێن پشتی چاوتان برۆیە.....!
خەڵکی تر جنێویان ئەدا..قسەکانی هەڵمەتی هەڵبژاردنیان بۆنی خوێنی لێ ئەهات..بەس ئەمینداری ئێمە وتی ( ئیتر بەسە..کاکە تۆ بەسە ).
کام حیزب داوا لە ئەندامانی ئەکات شەو نوێژ بکەن و بپاڕێنەوە خوا سەرکەوتوویان بکات..؟
ئەمینداری ئێمە بەو تەمەنەوە سەرتاسەری کوردستانی کردووە...کێ پاراستویەتی لە ناحەزان جگە لە خوای میهرەبان..؟
وەرە کوردستان ئەزیزم گەر تۆ شتی نامەعقولت دەوێ...
باسی ئەوە ئەکەن کە کورسیمان کەمە و گۆڕانکاریی بەسەرا نایەت...؟!خۆ گۆڕان کەفوکوڵێک بوو ، ٢٥ کورسییان هێنا..رۆژێ پێش هەڵبژاردن لە گردەوەکەوە رۆشتم بینیم بە سێ کوتلە کۆنکرێت دەرگای گردەکە داخراوە و کەسی لێ نەبوو.بیرم کەوتەوە کە نەوشیروان و قیادیەکان و تۆپخانەکە و دەیان هەزار هەبوون..ئێستاش دەرگای گردی گۆڕان لە گۆڕانەکان داخراوە...
برادەری عەزیز ...
وا ئەزانی پارتی چل کورسی هێناوە یەکەمە و حاکمی کوردستانە....زاب خودێ وا نییە و لەم دیوو دێگەڵەوە هیچ نیین..یەکێتی ٢٣ کورسیان هێناوە و چەند مایکیشیان شکاندووە.. ، یەکەمن ..ئەزبەنی وانییە...بەبڕیارەکەتا بچۆرەوە...توڵفی جەدید ١٥ کورسییان هەیە وڵات رزگار ئەکەن....ئەوانەی دەنگیان پێداوە دەنگیان داوە بە (بە هەوەس پارەی قەرز نادەمەوە ، حسابی تاکێ قۆنەرەیان بۆ ناکەم ، دەنگیان داوە بە بخۆری پشکەکانی چاڤیلاند و موهاتەرات و هتد....)...تەمەن باقی بێ ئەزانین چەند کورسییان ئەمێنێتەوە...
من خۆم پەیوەندی نزیک و تایبەتی شەخسیم هەیە لەخزمەت ئەمیندارا....جگە لە یەکگرتووبوون..چەند ساڵێک سکرتێری رۆژنامەنووسی جەنابیان بووم ..کە سەیری نوسین و کۆمێنت ئەکەم وا ئەزانم بەهۆی ئەمیندارەوە ئیسلام ئینحیرافی پێکراوە..دیمۆکراسیەت شێوێنراوە ، یەکگرتوو پەکخراوە...ئەندامانمان داماو و بێ تفاقن تەنها و تەنها بەهۆی پۆستی ئەمینداری گشتییەوە...
خوا تەمەنی درێژکات و سیحەتی بداتێ...بەڵام کەسێکی وا کارامە و بەڕێز بنێرینەوە بۆ ماڵەوە....گوایا پەیڕەو وپڕۆگرام وا ئەڵێ؟ ئەی پەیڕە و پڕۆگرام خۆمان نەمانووسیوەتەوە؟...چییە ئەگەر دەسکاری بکەین....ئەترسین لە قسەی ف.ب. أَتَخْشَوْنَهُمْ ۚ فَاللَّهُ أَحَقُّ أَن تَخْشَوْهُ إِن كُنتُم مُّۆْمِنِینَ (التوبە13)..
پارتی دیموکراتی ئەمریکی کە سەرۆکەکەیان بایدنە ، ئەڵێی رۆبۆتە لە ١٩٧٣ ەوە سیناتۆر بووە هەتا ٢٠٠٩ ، پاشان بوو بە جێگری ئۆباما چوار ساڵ ، ئینجا بوو بە سەرۆکی ئەمریکا هەتا ٢٠٢٥.
ئەزانن قەڵەمی بیک تا ئێستا گۆڕانکارییان نەکردووە لە قەڵەمەکەدا..کە ئیشەکەی باشە و کڕیاران لێیڕازین ، ئیتر هەر جۆرە دەستکاریکردنێکی زیادەیە...
خۆ باش ئەزانین کە ئەمیندار ناوەندی سەرەکی یەکلاکەرەوەی بڕیارەکانە ، بۆ مەسەلەیەک ئەگەر یەکلایی نەبێتەوە..بەڵام سەرۆکی ئەنجومەنی سەرکردایەتیش هەیە..سەرۆکی دەزگای چاودێری باڵاش هەیە...ئەنجومەنی جێبەجێکردن و مەڵبەندەکان و مەکتەبەکانیش هەیە...
بیرمان نەچێ براکانی یوسف ئەیانووت بۆ ئەوەی ساڵح بین ئەبێ یوسف لەناوبەرین...ئیتر شەیتانە و بەجۆرەها رێگا دێت و وەسوەسەمان بۆ ئەکات...
ئەبێ دۆعا بکەین لەچاو و نەفەسی بەد بەدووربین...یەکەم دانیشتنی سەرکردایەتی دوای هەڵبژاردنەکان ، بڕیاردان بێت لەسەر بەستنی کۆنگرە...ئەمە جگە لە متمانە و بڕوا بەخۆبوون نەبێ چیترە؟
لەم جەنجاڵیی ژیان و تێکدانی کایەکانی سیاسەتا ، تەنها رەشماڵێک پەنای بۆ بەرین یەکگرتووە...
لەحیزبە ئیسلامیەکانی ترا ، بەهۆی ناکۆکییانەوە ئەیانبینین لەچی شپرزییەکان...
لە کەسایەتیە دیارەکانی ناو یەکگرتوو کە ئەم کاروانەیان بەجێهێڵا ، ئەیانبینین هیچیان بۆ نەکراوە...جگە لەتەریک بوونیان...
لە دوواین خولی یەکگرتووا زۆر باش پیاچوونەوەمان بەخۆماندا کردووە..گرنگیدان بەلایەنی پەروەردە و رێکخستنا..هەڵوێستی نیشتمانی لە کوردستان و ناوەندا سەرکەوتوو بووە..چوار کورسی بەغداد و حەوتی هەولێر و پەروەردەی خێزان و کاری خێرخوازی رێکخراوەکان و رێکخراوەی ئیقرەئو ڤیستیڤاڵی خاڵ و یادی لەدایکبوونی رسول اللّٰه ﷺ و نووری جیهان و تاجی زێڕین و شکات لە دادگای فیدراڵی و زۆری تریش..
من عەرەبیەکەم باش نییە هەر ئەوەندە لە چالاکیی و ئەرکی حیزب ئەزانم..
ئێستاش وا بەرەو کۆنگرە ئەڕۆین.. باقسە و نووسینمان بۆ سەرخستنی کۆنگرەو پتەوکردنی ریزەکانی ناوخۆ بێت ، ناوی یەک سوورەتی قورئان کە سوورەی (الصَفًّ )ە... بپرسین ئێمە لە کوێی ئەم ئایەتەداین (إِنَّ اللَّهَ یُحِبُّ الَّژِینَ یُقَاتِلُونَ فِی سَبِیلِهِ صَفًّا كَأَنَّهُم بُنْێانٌ مَّرْصُوصٌ (الصف4)
نە من وەکو گـــە سۆڵـــەیی لە ئاستێکدام دیفاع لە یەکگرتوو و شەخصی ئەمینداری گشتی بکەم ، نە جەنابعالی مامۆستا پێویستی بە دیفاع لێکردنی من هەیە...
دەبێ خەمی هەمومان ئەو یەکگرتووە بێت کە وەکو خێزانێک کۆمانکاتەوە...قەدری نیعمەت هۆکاری زیاتر بوونی نیعمەتە..کوفرانەبژێریش ئەبێتە هۆی رمانی سەددێکی گەورەی وەکو سەدی مەئریبی یەمەن..کە باغر بوون و ئەیانووت: فَقَالُوا رَبَّنَا بَاعِدْ بَیْنَ أَسْفَاڕنَا ۆڤَڵمُوا أَنفُسَهُمْ فَجَعَلْنَاهُمْ أَحَادِیپَ ۆمَزَّقْنَاهُمْ كُلَّ مُمَزَّقٍ ۚ إِنَّ فِی ژَٰلِكَ ڵێێاتٍ لِّكُلِّ صَبَّارٍ شَكُورٍ (سبأ19)ئەوکاتە خەڵکی سەبەئ بوون بە ئاردی بن دڕک...
چوار ساڵ جارێک پیاچوونەوەیەک ئەکەین..بەو تفاقانەی لەبەردەستمانایە..!نیەت عادەت ئەکات بە عیبادەت..یاخوا یەکگرتوو بۆ تەوقە و برایەتی هەر بمێنێ...
هەرچیمان کردبێ فەزڵی خوایە..
هەموو سەرکەوتنێ لەخواوەیە..
گوناهەکانمان ئەبێتە خزانی پێکانمان دوای چەسپاندنیشی..
کۆمەڵێ ئەچن بۆ کۆنگرە خۆ بۆ سەر مەریخ ناچن..
ئەو پەیڕەو و پڕۆگرامەی لەبەردەستایە ، پەسەند ئەکرێ....
کۆڵی مەسئولیەت ئەخرێتە سەرشانی چەند خوشک و برایەک..
لە کۆنگرەدا حیزب سەرتاپای هەڵئەوەشێتەوە و ئەبێ سەرلەنوێ درووست بکرێتەوە....لەحەزی نەفس و تەماحی شەخسەکانا ، لەوانەیە چەند پارچەیەک وون ببێ..حیزبەکە لارەسەنگ ئەبێ...
دۆعا بکەین چۆن لە هەڵبژاردن بەسەلامەتی هاتینە دەرەوە ، خۆرەی ناوخۆ کێشەمان بۆ درووست نەکات...
فیعلەن ئەم رۆژانە تا تەواو بوونی کۆنگرە واجبی وەقت ، دۆعا کردنە بۆ ئەم جەمعە...
ربَّنَا اغْفِرْ ڵنَا ژُنُوبَنَا ۆإِسْرَافَنَا فِی أَمْڕنَا ۆپَبِّتْ أَقْدَامَنَا وانصُرْنَا عَڵی الْقَوْمِ الْكَافِڕینَ