حەبێک بۆ وازهێنان لە جگەرەکێشان لەو وڵاتێك دابەشدەكرێت
كوردی عربي كرمانجى English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

حەبێک بۆ وازهێنان لە جگەرەکێشان لەو وڵاتێك دابەشدەكرێت

وەزارەتی تەندروستیی بەریتانیا چارەسەرێک دەدات بە هەزاران کەس، کە بریتییە لە حەبێکی رۆژانە، ئەم حەبە هاوکارییان دەکات واز لە جگەرەکێشان بهێنن.

دابەشکردنی ئەم چارەسەرە بەشێکە لە هەڵمەتێکی ئەو وەزارەتە کە دەیەوێت نەخۆشییەکانی پەیوەندیدار بە جگەرەکێشان کەمبکاتەوە.

حەبەکە ناوی ڤارەنسیلینە، رۆژی یەک دانەی لێدەخورێت، کاریگەری دەخاتە سەر مێشکی بەکارهێنەرەکانی و ئەو حەزەیان ناهێڵێت کە چێژ لە وەرگرتنی نیکۆتین ببینن.

ئەوەش هاتووە : حەبەکە وەرچەرخانێکی گەورە دروستدەکات و سەرجەم کێشەکانی پەیوەندیدار بە جگەرەکێشان چارەسەر دەکات، وەک کەمخەوی، ئەگەر چارەسەرەکە بەردەوام لەماوەی 12 هەفتەدا وەربگیرێت.

ئەم چارەسەرە، کە لە بواری خزمەتگوزاریی پزیشکیی گشتیدا ناسێندرا، دەدرێت بەو کەسانەی کە جگەرەکێشن و دەیانەوێت وازی لێبهێنن. چاوەڕواندەکرێت ساڵانە نزیکی 850 هەزار کەس سوود لەم چارەسەرە وەربگرن.

بەگوێرەی ئامارێکی رێکخراوی تەندروستیی جیهانی، 1.3 ملیار کەس لە جیهاندا جگەرەکێشن و لەنێویاندا ساڵانە بەهۆی نەخۆشییەکانی پەیوەندیدار بە جگەرەکێشانەوە هەشت ملیۆن کەس دەمرن.

 

هه‌واڵی گرنگ