تەندروستی غه‌ززه ڕایدەگەیەنێت، له سه‌ره‌تای هێرشه‌كانی ئیسرائیلی داگیركەره‌وه بۆ سه‌ر كه‌رتی غه‌ززه 43 هه‌زار و 736كه‌س شەهید كراون
ئه‌مڕۆ پێنجشەممە 14ی تشرینی دووەمى 2024 ئەشرەف قودرە وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی فەڵەستین رایگەیاند، له 7ی (تشرینی یه‌كه‌م/10)ی 2023وه تائێستا ئیسرائیلی داگیركەر به به‌رده‌وامی بۆردومانی ناوچه‌كانی نیشته‌جێبون و ژێرخانی كه‌رتی غه‌ززه ده‌كات و تائێستا 43 هه‌زار و 736كه‌س شەهیدكراون.
ئەوەشی خستەڕوو، هه‌ر به‌هۆی هێرشه‌كانی ئیسرائیلی داگیركەره‌وه كه له رێگه‌ی ئاسمانی، وشكانی و هێرشی زه‌مینییه‌وه ئه‌نجامی ده‌دات 103 هه‌زار و 370 كەس برینداربوون