حەماس داوای کرد خۆپیشاندان دژبە کۆمەڵکوژییەکانی ئیسرائیلی داگیركەر لە غەززە ئەنجام بدرێت
سەرکردە لە بزووتنەوەی حەماس، مەحمود مەرداوی: "داوا لە فەڵەستینییەکانی نیشتەجێی کەناری ڕۆژئاوا و قودسی داگیرکراو دەکەین، خۆپیشاندان دژبە کۆمەڵکوژییەکانی ئیسرائیلی داگیركەر لە غەززە، ئەنجام بدەن".
سەرکردە لە بزووتنەوەی حەماس، مەحمود مەرداوی داوای فەڵەستینییەکانی نیشتەجێی کەناری ڕۆژئاوا و قودسی داگیرکراو کرد، خۆپیشاندان دژ بەو کۆمەڵکوژییەکانەی ئیسرائیل کە ماوەی زیاتر لە یەک ساڵە لە غەززە بەردەوامە، ئەنجام بدەن.
مەحمود مەرداوی لە ڕاگەیاندراوێکدا ئاماژەی بەوەداوە: "داوا لە فەڵەستینییەکانی نیشتەجێی کەناری ڕۆژئاوا و قودسی داگیرکراو دەکەین کە خۆپیشاندان دژبە کۆمەڵکوژییەکانی ئیسرائیلی داگیركەر لە غەززە، ئەنجام بدەن".
ڕاشیگەیاندووە، پێویستە فەڵەستینییەکان لە خۆپیشاندان و ناڕەزایەتی دەربڕین بەردەوامبن، تا ئەو کاتەی ئیسرائیلی داگیركەر دەستدرێژییەکانی بۆ سەر کەرتی غەززە و کۆچپێکردنی زۆرەملێی فەڵەستینییەکان لە غەززە، دەوستێنێت.