ئێران: هەر بڕیارنامەیەک دژمان بدرێت بەپەلە وڵامی توند دەدرێتەوە
كوردی عربي كرمانجى English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

ئێران: هەر بڕیارنامەیەک دژمان بدرێت بەپەلە وڵامی توند دەدرێتەوە

سەرۆکی ڕێکخراوی ئەتۆمی ئێران ڕایدەگەنێت،هاوکارییەکانی ئێران و ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ئەتۆمی لە چوارچێوەی پادمان بەردەوامە.

بەگوێرەی  ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، محەمەد ئیسلامی سەرۆکی ڕێکخراوی ئەتۆمی لە کۆنگرەی ڕۆژنامەوانی هاوبەش لەگەڵ ڕافائێل گرۆسی ئاماژەی بەوەش كرد:پێوەندی و هاتوچۆکانی نێوان ئێمە و گرۆسی پێوەندییەکی سازێنەر بووە و لە ئەم سەفەرەشدا گفتوگۆی سازێنەر لەگەڵ گرۆسی ئەنجام دراوە.

 

باسی لەوەش كرد، دیدار لەگەڵ گرۆسی لە ئێستادا کە سیستەمی ئیستکباری بە پاڵپشتی بێ مەرج لە ئیسرائیل و پاڵپشتیەک کە لە بواری مێدیایی و دەروونیدا ئەنجام دراوە ئابڕووی کۆمەڵگای نێودەوڵەتی بردووەتە ژێر پرسیارەوە.

سەرۆکی ڕێکخراوی وزەی ئەتۆمی وتی: بەردەوام ڕامانگەیاندووە کە هەر جۆرە بڕیارنامەیەکی دەستێوەردانانە لە کاروباری ئەتۆمی ئێران بەدڵنیاییەوە هەوڵی دەستبەجێی ئێمەی بەدواوە دەبێت . ئێمە سەلماندوومانە کە ناکەوینە ژێر کاریگەری ئەو گوشارانەوە. دەرکردنی بڕیارنامە لە دژی ئێران ئەو مافە دەداتە ئێمە بۆ هەوڵی بەرانبەر.

 

 

هه‌واڵی گرنگ