تۆمەتبارێك دەستگیرکرا كە خۆی وەک زێڕەنگەر ناساندبوو بۆ هەڵخەڵەتاندنی ئافرەتان
كوردی عربي كرمانجى English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

تۆمەتبارێك دەستگیرکرا كە خۆی وەک زێڕەنگەر ناساندبوو بۆ هەڵخەڵەتاندنی ئافرەتان

ئاسایشی هەولێر ڕایدەگەیەنێت،لەسەر سکاڵای چەند دادخوازێک ئەو تۆمەتبارە دەستگیرکرا کە لە تیکتۆک وەک زێڕەنگەر خۆی ناساندبوو و چەندین ئافرەتی هەڵخەتاندبوو.

ئەمڕۆ پێنج شەممە 14_ی تشرینی دوەم_ی 2024 بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی هەولێر، لە ڕاگەیەندراوێکدا، ڕایگەیاندووە: بە فەرمانی دادوەری لێکۆڵینەوەی ئاسایشی هەولێر تۆمەتبار (ع ، م ، ع) دەستگیر کرا، کە لە تۆڕی کۆمەڵایەتی سناپ چات هەڵساوە بە دروستکردنی هەژمارێک بەناوی ( زێڕەنگەری سان) و بەناوی کاری زێڕنگەرییەوە لەگەڵ چەند ئافرەتێک کەوتووەتە پەیوەندی و وێنە و گرتە ڤیدیۆیانی لە ژێر هەڕەشە تۆمار کردووە.

ئاماژەی بەوەشکردووە، تۆمەتبارەکە سەرەڕای ئەوەی وێنە و ڤیدیۆی ئافرەتانی لەژێر هەڕشە تۆمار کردبوو، دواتر لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تیکتۆک هەموو ئەو وێنە و ڤیدۆیانەی بڵاوکردووەتە کە خاوەنەکانیان پارەیان پێ نەداوە.

ئەوەشی خستەڕوو، تۆمەتبارەکە لە بنەڕەتدا پیشەی زێڕەنگر نییە و لەو بوارەشدا کاری نەکردووە. هاوکات داواکارە هەر کەسێک سکاڵای یاسای لەسەری هەیە با سەردانیان بکات.

 

هه‌واڵی گرنگ