ئەمرۆ پێنجشەممە 14ـی تشرینی دووەمی 2024 دادگای مێردین سزای زیندانی کردنی هەتاهەتایی بۆ دوو بکوژی بنەماڵەکەی دهۆک دەرکرد
یەک لە کەسە نزیکەکانی بنەماڵە کوژراوەکەی دهۆک لە مێردین دوای تەواوبوونی دادگاییەکە ڕاگەیاند: ئێمە ئەو کەیسە داناخەین تاوەکو تەواوی تاوانباران ئاشکرا دەکەین، بزانین کێ لە پشت ئەو تاوانەیە و دەبێت ئاشکرا بکرێن، دەشبێت ئەو ڕاستییە دەربکەوێت.
هەروەها کەسێکی دیکەی خانەوادەکە بە بڵند کردنی وێنەیەکی پەتی سێدارە لەنێو بۆشاییەکی ڕەشدا کە لەسەری نووسراوبوو ( لە سێدارەدان شایەنیتی) گوتی: پێویستە ئەردوغان سزای لە سێدارەدان بۆ ئەو تاوانبارانە دەربکات.
بەرەبەیانی رۆژی پێنجشەممە 19-01-2023 لە شارۆچکەی نسێبینی سەر بە پارێزگای مێردینی باکووری کوردستان، "پێنچ هاوڵاتی خەڵکی شاری دهۆک" لە ئۆتۆمبێلێکدا لە سەر ڕێگەی سەرەکی نوسێبین - مێردین لە باکووری کوردستان لە لایەن چەند کەسێکەوە شەهیدکران، لە کاتێکدا ئەو هاووڵاتیانەی باشووری کوردستان بە مەبەستی وەرگرتنی چارەسەریی نەخۆشی چووبوونە تورکیا.
داوی رووداوەکە، هێزی ئەمنیەکانی تورکیا پێنچ کەسیان لەسەر رووداوەکە دەستگیرکرد کە دوویان تاوانباری سەرەکین و سێیانی دیکەش هاوکارن، تا ئێستا دوو لە تاوانبارانی سەرەکی گیراون و سێی دیکەی بە کەفالەت ئازادکراون.