سبه‌ی هه‌ینی پرۆسه‌ی سه‌رژمێری ده‌ست پێده‌كات و وەک یەکەم قۆناغ تیمەکان سەردانی ماڵی هاووڵاتیان دەکەن.
بڕیارە سبەینێ هەینی 15_ی تشرینی دووەم_ی 2024 تیمه‌كانی سه‌رژمێری گشتی سه‌ردانی ماڵان بكه‌ن و هه‌وڵه‌كانیان تا 19ـی مانگ وەک قۆناغی یه‌كه‌می پرۆسه‌ی سه‌رژمێری گشتی له عێراق بەردەوام بێت.
هاوکات له 20 و 21ی ئه‌م مانگه کە دەکاتە ڕۆژانی سێ شەممە و چوار شەممەی هەفتەی داهاتوو، پرۆسه‌ی سه‌رژمێری گشتی له عێراق و هه‌رێمی كوردستان و ناوچه جێناكۆكه‌كان ده‌چێته قۆناغی دووه‌م و وه‌ك سه‌رژمێری كۆتایی و دواهه‌مین ئامار مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵ ده‌كرێت.
به‌گوێرەی زانیارییه‌كان تیمه‌كانی سه‌رژمێری لەکاتی سەردانیکردنی ماڵان داوای پێناس و بەڵگەنامە له هاووڵاتییان ده‌كه‌ن و پێویسته هه‌ر خێزانێك پێناس و به‌ڵگه‌نامه‌ی پێویستی هه‌بێت و پێشكه‌شی تیمه‌كانی بكات.