سەرۆک کۆماری ئێران بە سەرۆکی ئاژانسی وزەی ئەتۆمی ڕاگەیاند: هەوڵی بەدەستهێنانی چەکی ئەتۆمی نادەین.
بەگوێرەی ڕاگەیەندراوێکی سەرۆکایەتی کۆماری ئێران،ئەمرۆ پێنجشەممە 14ـی تشرینی دووەمی 2024، مەسعود پزیشکیان سەرۆکی ئێران ، لە میانەی کۆبوونەوەیەکیدا لەگەڵ سەرۆکی ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ئەتۆمی، ڕافایل گرۆسی لە تاران گوتی: دەیەوێت گومان و ناڕوونییەکان سەبارەت بە بەرنامە ناوەکیەکەی وڵاتەکەی نەهێڵێت.
باسی لەوەش كردووە، پزیشکیان بە ڕافایل گرۆسی ڕاگەیاند "هەروەک ئێمە چەندین جار نیازپاکی خۆمان نیشانداوە، ئامادەین هاوکاری و نزیکبوونەوە لەگەڵ ئەم ڕێکخراوە نێودەوڵەتییە بکەین بۆ نەهێشتنی ناڕوونی و گومانەکان سەبارەت بە چالاکییە ئەتۆمییە ئاشتیخوازەکانی وڵاتەکەمان."