هەفتەیەک پشوو لە هەرێمی كوردستان راگەیەندرا
كوردی عربي كرمانجى English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

هەفتەیەک پشوو لە هەرێمی كوردستان راگەیەندرا

حکومەتی كاربەڕێكەری هەرێمی کوردستان ماوەی هەفتەیەک پشووی بۆ فەرمانبەرانی شارستانی، هێزە ئەمنییەکان و خوێندکارانی گشت قۆناغەکان کە خەڵکی ناوچەکانی مادەی 140 راگەیاند.

حکومەتی كاربەڕێكەری هەرێمی کوردستان لە راگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوە كرد، "لە 15 تا 23ی ئەم مانگە پشووی فەرمی دەبێت بۆ فەرمانبەرانی راژەی شارستانیی و کارمەندانی راژەی سەربازیی و هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆ و خوێندکارانی گشت قۆناغەکان کە خەڵکی ناوچەکانی مادەی 140ن".

هەروەها داواش لە رێکخراوەکان، کۆمپانیاکان، دامەزراوەکانی کەرتی تایبەت کراوە، کار ئاسانی بۆ کارمەندەکانیان بکەن لە گەڕانەوە بۆ ناوچەکانی مادەی 140 بە مەبەستی بەشدارییکردن لە پرۆسەکە.

لە 20ی ئەم مانگە پرۆسەی سەرژمێریی گشتیی لە تەواوی پارێزگاکانی عێراق بەڕێوەدەچێت و ماوەی 15 رۆژ دەخایەنێت، هەروەها حکومەتی عێراق بڕیاری قەدەغەی هاتوچۆی لە رۆژانی 20 و 21ی ئەم مانگە داوە.

 

هه‌واڵی گرنگ