مەسك مرۆڤ رەوانەی سەر مەریخ دەكات
كوردی عربي كرمانجى English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

مەسك مرۆڤ رەوانەی سەر مەریخ دەكات

 

 

(ئیلـۆن مەسـك) پلانـەكانی بۆ گەیاندنی مرۆڤ بۆ سەر ڕووی هەسـارەی مەریخ زۆر لەپێـش پلانەكانی ناسـایە، ئەو ئاشـكرای كرد كە بەپارەی خۆی و SpaceX لەساڵی 2026 دەست بە گەشـتەكانی مەریخ دەكەن لەڕێگەی كەشتی زەبەلاحی Starship، سەرەتا لایەنی كەم پێنج گەشت دەكەن بۆ هەسارە سـورەكە، جارێ نەیوتووە لەچەندەمین گەشتەوە مرۆڤیش دەنێرێت بۆ ئەوێ، بەڵام ئەگەر گەشتەكان سەركەوتوو بوون ئەوا لەنێوان ساڵی (2028) و ساڵی (2029) مرۆڤ دەنیشێنێتەوە لەسەر ڕووی هەسارە سورەكە.

چینـیەكان ئەوانیش پلانەكەیان بۆ دەستپێكی گەشتەكانیان بە مەبەستی گەیاندنی مرۆڤ بۆ سەر هەسارەی مەریخ دوو ساڵ هێنایە پێش، ئەوان بەپێی پلانی نوێیان لە (2028) دەست بەگەشتەكانیان دەكەن بەمەبەستی گەیاندنی مرۆڤ بە مـەریخ، سەرەتای ئەو گەشتانەی ئەوانیش بە بێ مرۆڤ دەبێت.

بەپێی پلانەكانی ناسا كـات و بـەرواری ئەوان بۆ نیشـاندنەوەی مرۆڤ لەسەر هەسـارە سـورەكە گۆڕانكاری بەسەردا نەهاتووەو دەكەوێتە ناوەڕاست تا كۆتایی ساڵی سیەكان، دوریش نیە ئەوساكەش ناسا بە هەماهەنگی سـپەیس ئێـكس ئەوە بكات.

(لوقمـان حـەوێز)

 

هه‌واڵی گرنگ