بەرپرسانی تەندروستی ئەمریكا دەڵێن، یەكەمین حاڵەتی توشبوونیان بە ئاوڵەی مەیموون لە وڵاتەكەدا تۆمار كردووە، نەخۆشییەكە سەرەتا لە كۆنگۆی ڕۆژهەڵاتی ئەفریقیا دەركەوتووە.
كەسەكە گەشتی كردووە بۆ ڕۆژهەڵاتی ئەفریقیاو لە گەڕانەوەیدا لە باكووری كالیفۆرنیا چارەسەری وەرگرتووە، ئەمەش بەپێی بەڕێوبەرایەتی تەندروستی گشتی كالیفۆرنیا، توشبووەكە لە باشبووندایەو مەترسییەكەی لەسەر خەڵك كەمە.
پەتای ئاوڵەی مەیموون كە دەبێتە هۆی دەركەوتنی نیشانەكانی هاوشێوەی ئەنفلۆنزاو برینەكانی پێست، بە شێوەیەكی بەرچاو لەو پیاوانەدا بڵاوبۆتەوە كە سێكس لەگەڵ پیاوان دەكەن، لە دەرەوەی وڵاتانی ڕۆژئاواو ناوەڕاستی ئافریقیا كە تێیدا بڵاوبۆتەوە، نەخۆشییەكە بە شێوەیەكی سەرەكی لە ڕێگەی بەركەوتنی نزیكەوە بڵاودەبێتەوە.
ڕێكخراوی تەندروستی جیهان دەڵێت، لە مانگی نۆی ساڵی ڕابردووەوە زیاتر لە (3000) حاڵەتی توشبوون بە ئاوڵەی مەیموون تۆمار كراون، زۆربەیان لە سێ وڵاتی ئەفریقیادا بوون، بۆروندی و یۆگەندا و كۆماری دیموكراتی كۆنگۆ.
لەو كاتەوە حاڵەتی ئەو گەشتیارانەی كە تووشی جۆرە نوێیەكەی ئاوڵەی مەیموون بوون لە ئەڵمانیاو هیندستان و كینیاو سویدو تایلاندو زیمبابوێ و بەریتانیا تۆمار كراون.