میدیاكانی ڕۆژهەڵاتی كوردستان بڵاویانكردەوە، هونەرمەندی گەورەی كوردی خەڵكی شاری مەهاباد ئیبراهیم قادری، بەهۆی نەخۆشییەوە كۆچی دوایی كردووە.
لە هەواڵەكەدا هاتووە، ئێوارەی دوێنێ هونەرمەندی دیارو گەورەی كورد (ئیبراهیم قادری) لە تەمەنی (90) ساڵیدا لە شاری مەهابادی ڕۆژهەڵاتی كوردستان بەهۆی نەخۆشییەوە كۆچی دوایی كردووە.
شایەنی باسە ئیبراهیم قادری، هونەرمەندی ڕەسەن و دیاری بواری فۆلكلۆرو هونەری میلـلی كوردی، لەدایكبووی ساڵی (1934) ەو خەڵكی گوندنی عیساكەندی سەر بە شاری مەهابادی ڕۆژهەڵاتی كوردستانەو ئێوارەی دوێنێ لە تەمەنی (90) ساڵیدا كۆچی دوایی كرد.