میگالۆدۆنتان بیستووە ؟؟
كوردی عربي كرمانجى English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

میگالۆدۆنتان بیستووە ؟؟

 

 

لەنێو زەریاو دەریا گەورەكانی جیهان جۆرە گیانەوەرێك دەژی كە ناوی (میگالۆدۆن) ەو بەیەكێك لە ماسییە قرشە مەترسیدارەكان ئەژمار دەكرێت، درێژییەكەی لایەنی كەم (18) مەتر دەبێت و ددانەكانی زۆرو مەترسیدارن.

ئەو جۆرە قرشە پێشی نزیكەی چوار ملیۆن ساڵ بە فراوانی لەنێو زەریاكان ژیاوە، بەڵام بڕوا وابووە كە كۆتاییان هاتبێت، بەڵام زانایانی ئەو بوارە دەڵێن، ئەو جۆرە قرشە مەترسیدارە ئێستاش بوونیان ماوە، بەڵام لە قوڵاییە قوڵەكانی زەریاكانن.

لەسەرەتای سەدەی بیستەم راوچییە ئەڵمانەكان بە كەشتی دەریایی (سیستۆرم) لەناو دەریای باكوور بوون، هەستیان بە ماسییەكی زەبەلاح كرد، دواتر بۆیان دەركەوت كە قرشی (میگالۆدۆن) ە، چونكە پێشتر وابوو كە ئەو جۆرە ماسییە قرشە كۆتاییان هاتووەو نەماون.

دوای ململانێیەكی زۆر دەریاوانەكان توانیان ئەو قرشە زەبەلاحە راو بكەن و بیگرن، بۆیە لەو رۆژگارەدا راوچییە ئەڵمانەكان وەك پاڵەوان سەیر دەكران و هاوڵاتیانیش بە پەرۆشەوە بۆ بینینی ئەو قرشە زەبەلاحە ڕوویان لە كەنار دەریاكەو كەشتییەكە دەكرد.

 

هه‌واڵی گرنگ