مایکرۆسۆفت بەرنامەیەکی نوێی بۆ وەرگێڕانی خێرا دەخاتە بازاڕەوە
كوردی عربي كرمانجى English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

مایکرۆسۆفت بەرنامەیەکی نوێی بۆ وەرگێڕانی خێرا دەخاتە بازاڕەوە

 

مایکرۆسۆفت ئەپڵیکەیشنێکی نوێی بۆ وەرگێڕانی هاوکاتی ڕاگەیاند، کە پرۆسەی پەیوەندی نێوان مرۆڤەکان بە زمانە جیاوازەکان ئاسان دەکات.

مایکرۆسۆفت لە ماڵپەڕەکانیدا ئاماژەی بەوە کردووە کە بەرنامەی نوێی Microsoft Translator Pro بە پلەی یەکەم بۆ دامەزراوەکان و کۆمپانیاکانە، چونکە دەتوانێت بەربەستەکانی نێوان ئەو کارمەندانە لاببات کە بە زمانی جیاواز قسە دەکەن ئەوەی گرنگە لەبارەیەوە ئەوەیە کە پاراستنی نهێنی داتاکانی کۆمپانیاکانە، وەک خۆی دەتوانرێت لە ئەکاونتی ئەلیکترۆنی کۆمپانیاکە بچێتە ژوورەوە و بەکاربهێنرێت لە کاتی کۆبوونەوە بازرگانییەکاندا، داتای وەرگێڕان لە خزمەتگوزاری هەڵگرتنی هەوری کۆمپانیاکەدا لە ئینتەرنێتدا هەڵدەگیرێت و تەنها کارمەندانی کۆمپانیاکە دەتوانن دەستیان بەو زانیاریانە بگات کە لەلایەن ئەم بەرنامەیەوە هەڵگیراون.

هەروەها ئەپلیکەیشنە نوێیەکە دەتوانرێت لە زۆر بواردا بەکاربهێنرێت، بەو پێیەی دەتوانرێت بۆ پەیوەندیکردن لەگەڵ کارمەندانی هۆتێلەکان لە وڵاتانی دەرەوە بۆ نموونە، یان بۆ پەیوەندیکردن لەگەڵ خەڵک لەکاتی گەشتکردندا بەکاربهێنرێت.

یەکێک لە گرنگترین تایبەتمەندییەکانی ئەم بەرنامەیە ئەوەیە کە توانای وەرگێڕانی هەیە لە نێوان زۆر زماندا بەبێ ئەوەی پێویستی بە هێڵی ئینتەرنێت هەبێت پشتگیری زمانەکانی وەک ئینگلیزی، ڕووسی، ئیسپانی، چینی، فەرەنسی، ئەڵمانی، و ژاپۆنی دەکات .

 

 

هه‌واڵی گرنگ