پەروەردەبوونے «منداڵ» لەم ڕوژگارەدا لە ئەرڪە هەرە قورس و سەنگینەڪانەو، زۆرێڪ لە خێزانەڪان پێوەے دەناڵێنن و بەدووے هۆڪارەڪانیدا وێڵن.
بێگوومان ڪەسانے بیرمەندو پسپۆڕے ئەم بوارە هەردەم جەخت لە گرانے و ئاڵۆزے و سەنگینے پڕۆسەے «پەروەردە» دەڪەنەوە، بەتایبەت بۆ ئەم سەردەمەے تیایدا دەژین، هۆڪارەڪەیشے بۆ چەند شتے جیاواز دەگێڕنەوە، لەوانە꞉
یەڪەم꞉ فراوانبوونے ئەرڪەڪانے «دایڪ» و سەرقاڵبوونے بە ژیانەوە.
لەم سەردەمەدا بە هۆڪارے سەختبوونے «ژیان» و، تەماحے خۆشگوزەرانے، زۆرێڪ لە دایڪان دەستیان داوەتە هاوبەشیڪردنے پیاوەڪانیان لە بەدەستهێنانی پارەو پووڵ دا، بەوەش بەرپرسیارێتے لەسەرشانیان ڕادەبەدەر زیادے ڪردووە، لە حاڵێڪدا ئەرڪەڪانے ترے ماڵداریشے هەر لەسەر ماوەو ڪەمیان نەڪردووە.
دایڪ دایڪەو، ئەرڪیەتے و دەبێت لە ڕووی دارایے و ئەخلاقییەوە بە وردے ئاگادارو چاودێرے منداڵەڪانے بێت و، لە پێناویاندا بوەستێ و، خواست و پێداویستیە ڕەواڪانیان بە درووستے بۆ دابین بڪات.
دایڪ ڪچ و ڕۆڵەے ماڵباوڪیەتےو، ئەرڪیەتے نگادارے دۆخے دایڪ و باوڪے بێت. وە جگە لە سەردانڪردنیان بۆ ئاگاداربوون لە دۆخ و گوزەرانیان، دەبێت هاوڕێیەتییان بڪات و یارمەتیان بدات و نازییان هەڵبگرێت.
دایڪ ئەرڪے خزمان و دراوسێ و هاوڕێ و دۆستان و میوانے لەسەرەو، بەتەنگ ئازارے نەخۆشانەوە دەڕواو، دڵنەوایے دڵشڪاوان دەڪات، ناڕەحەتے بارگرانان ئاسان دەڪات، بە هاناے ئەوانەوە دەڕوات ڪە زۆر پێویستیان پێیەتے. دایڪ تاڪێڪە لە ڪۆمەڵگاڪەے، دەبێت بە پشڪے خۆے لە «ڪارو خزمەت»، تێیدا بەشدار بێت.
جا سەرەڕاے ئەم ئەرڪە بەنرخانەے، ئەگەر خاوەن پیشەیەڪے تایبەت بەخۆے بێت، ئەوا ئەرڪەڪەے لەسەرے چەند بەرانبەر قورس و سەختر دەبێتەوە.
لەلاێڪیتریشەوە، بەشێڪ لە باوڪەڪان ئەو سەرقاڵییە زیاد لە پێویستەیان ڪردووە بە بیانوو، تاوەڪوو هاوڪارێڪے چاڪ و ئەرێنے نەبن بۆ «دایڪەڪان»، لە بەدەمەوەبوونے منداڵەڪانیان لە پرۆسەے پەروەردەبوون و فێربووندا. جا ئەمانە هەموو بوونەتە پارسەنگ تاوەڪوو «دایڪ» نەتوانێت ڕۆڵے ڕاستەقینەے خۆے بە درووستے ببینێت لە پرۆسەے پەروەردەو فێربوونے منداڵەڪانیدا.
دەرەنجام ئەوەے لێڪەوتۆتەوە ڪەوا لەبەر چاوانەو پەروەردەے منداڵ «ڪرچ و ڪاڵ» بۆتەوە.