هونەرمەند (زاهیر عەبدولڵا) كۆچی دوایی كرد
كوردی عربي كرمانجى English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

هونەرمەند (زاهیر عەبدولڵا) كۆچی دوایی كرد

 

 

شەوی رابردوو دوای ململانێیەكی زۆر لەگەڵ نەخۆشییەكەی، هونەرمەندی شاری هەولێر (زاهیر عەبدولڵا) لەتەمەنی (66) ساڵیدا كۆچی دوایی كرد.

هونەرمەند (زاهیر عەبدولڵا خدر) لە ساڵی (1958) لە گەڕەكی تەیراوەی شاری هەولێر لە دایك بووە، قۆناغەكانی سەرەتایی و ناوەندی لە هەولێر خوێندووەو بەشی كارەبای لە ئامادەیی پیشەسازی هەولێر تەواو كردووە.

لە ساڵی (1972) بۆ یەكەم جار بەشداری شانۆگەرییەك دەكات بەناوی (ئەنجامی پوڵپەرستی)، هەروەها بەشداری دەیان شانۆگەریی و دراماو فیلمی سینەمایی كردووە.

دیارترینیان چیرۆكی تەمسیلی (هەبوو نەبوو)، مەڕانە، كەونە دەركە، گەڕەكەكەمان، زنجیرەی كەوەكانی قەرەچوغ و چەندین دراماو شانۆی تر، جگە لە كاری هونەری لە ناوەڕاستی حەفتاكانەوە دەستی بە چیرۆكنووسین كردووەو كۆمەڵە چیرۆكێكی بەناوی (خەرەند) بڵاوكردۆتەوە.

ئێوارەی دوێنێ‌ لەشاری هەولێر بەهۆی نەخۆشی شێرپەنجەوە لەتەمەنی (66) ساڵی كۆچی یەكجاری كردو ئەمڕۆ (24/11) لە گۆڕستانی كەسنەزان ئەسپەردەی خاك دەكرێت.

 

هه‌واڵی گرنگ