x

X
01/12/2024
ئێران: گروپە تیرۆرستییەكانی ناوچەكە كار بۆ بەرژەوەندی ئەمریكا دەكەن

عەباس عێراقچی لە ڕێوڕەسمی بەرزڕاگرتنی ڕۆژی هێزی دەریایی ئەرتەشی کۆماری ئیسلامی ئێران کە لە دوورگەی کیش بەڕێوەچوو، وتی: ئێمە پشت بە هێزە وەفادارەکانی خۆمان دەبەستین کە ئاسایشی وڵاتمان دابین دەکەن، هۆکاری هێز و سەربەرزی ئێمەن و ڕێگای پێشکەوتنمان دابین دەکەن و ئاسایشی پێدەدەن.

ناوبراو وتی: دیپلۆماسی ڕێگایەکە کە تێچوو و مەترسی کەمتری بۆ گەیشتن بە ئامانجەکان هەیە، بەڵام ڕاستییەکە ئەوەیە کە دیپلۆماسی پشت بە هێزە ناوخۆییەکانی هەر وڵاتێک دەبەستێت کە دەتوانێت بەرەوپێش بڕوات.

وەزیری دەرەوەی کۆماری ئیسلامی ئێران وتی: هێز و گۆڕەپانی سەربازیش بە کەڵک وەرگرتن لە دیپلۆماسی ڕێگای خۆی دەدۆزێتەوە و بەرەوپێش دەڕوات و بە گشتی ئامانجی نیشتمانی، ئاسایشی نیشتمانی و شکۆی نیشتمانی دابین دەکرێت.

عێراقچی وتی: ئەڵبەت کۆماری ئیسلامی ئێران سەرچاوەی دیکەی هێزی لە بوارە جیاجیاکانی وەک جەماوەری، کەلتوری، مێژوویی و گوتاردا هەیە، وڵاتێکی گەورەین، نیشتمانێکی گەورەمان هەیە، مێژوویەکی گەورە و پڕ لە سەروەریمان هەیە، بەشکۆبووین و واش دەمێنینەوە.

ناوبراو وتی: هێزە چەکدارەکانی ئێمە بە ئامادەیی لەسەدا سەد، هەر پیلانێکی دوژمنان و هێرشی سەر کۆماری ئیسلامی ئێرانیان ڕوبەڕوی شکست کردەوە و دوژمنان بە بێ ئەوەی بتوانن بچووکترین زیان بە ئێمە بگەێنن، بێهیوا بوون.

عێراقچی وتی: ئێمە ڕۆژانە پیلانی نوێ لە ناوچەکەدا دەبینین، ئەمڕۆ بوونی گرووپە تیرۆریستییەکان لە دوژمنانی ئێمە زیاد کراوە و ئەوە سەلمێندراوە کە ئەو گرووپانە چۆن لە پێناو بەرژەوەندییەکانی ئەمریکا و ڕژێمی زایۆنیستی جوڵەیان پێدەکرێت. ئەو گرووپانە و لایەنگرانیان بزانن کە لە بەرامبەر هێزەکانی خۆڕاگری و ئەو هێزانەی کە بۆ سەربەرزی و شەرەفی وڵاتی خۆیان و ناوچەکەدا شەڕ دەکەن، بە شوێنێک ناگەن و تووشی شکست دەبن.

وەزیری دەرەوەی کۆماری ئیسلامی ئێران وتی: ئەم بابەتە گرنگە لە ماوەی ساڵانی ڕابردوو سەلمێندراوە و هەوڵی دووبارەی ئەوان بە شوێنێک ناگات و شکستی گرووپە تیرۆریستییەکان لە ناوچەکەدا دەبینینەوە، ئەوەمان بۆ ڕوون بووەتەوە کە چۆن ئەمریکا و ڕژێمی زایۆنیستی لە پێناو ئامانج و بەرژەوەندییەکانی خۆیان جوڵە بە گرووپە تیرۆریستییەکان دەکەن و ئەمە ڕاستییەکی مێژووییە