تەندروستی غه‌ززه ڕایدەگەیەنێت، له سه‌ره‌تای هێرشه‌كانی ئیسرائیلی داگیركەره‌وه بۆ سه‌ر كه‌رتی غه‌ززه 44 هه‌زار و 429 كه‌س شەهید كراون
ئه‌مڕۆ یەكشەممە 1ی كانونی یەكەمی 2024 ئەشرەف قودرە وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی فەڵەستین رایگەیاند، له 7ی (تشرینی یه‌كه‌م/10)ی 2023وه تائێستا ئیسرائیلی داگیركەر به به‌رده‌وامی بۆردومانی ناوچه‌كانی نیشته‌جێبون و ژێرخانی كه‌رتی غه‌ززه ده‌كات و تائێستا 44 هه‌زار و 282 كه‌س شەهیدكراون.
ئاماژەی بەوەشكرد، لە ماوەی 24 كاتژمێری رابردوودا ئیسرائیلی داگیركەر 6 كۆمەڵكوژی دیكەی لە غەززە ئەنجامداوە و لە ئاكامدا 47 كەسی دیكەی شەهیدكراون و 47 كەسی دیكەش برینداركراون
ئەوەشی خستەڕوو، هه‌ر به‌هۆی هێرشه‌كانی ئیسرائیلی داگیركەره‌وه كه له رێگه‌ی ئاسمانی، وشكانی و هێرشی زه‌مینییه‌وه ئه‌نجامی ده‌دات 105 هه‌زار و 250 كەس برینداربوون