x

X
01/12/2024
پزیشکیان: ئەمەریکا و ئیسرائیل شەڕی ناوخۆیی سووریایان قۆستووەتەوە

 مەسعود پزیشکیان، سەرۆککۆماری ئێران ڕایگەیاند، وڵاتەکەی بە هیچ شێوەیەک هەوڵ نادات شەڕ لە ناوچەکەدا فراوانتر بکات و واشنتۆن و تەلئەڤیڤیشی بە قۆستنەوەی ململانێی ناوخۆی سووریا تۆمەتبار کرد.

ئەمڕۆ یەکشەممە تشرینی دووەم_ی 2024  ،پزیشکیان، لەوتارێکیدا لەبەردەم پەرلەمانی ئێران ڕایگەیاند،مەسعود پزیشکیان: ئەمەریکا و ئیسرائیل شەڕی ناوخۆیی سووریایان قۆستووەتەوە

ئاماژەی بەوەش كرد،باسی لەوەش كرد "پێویستە ئەمەریکا و ئیسرائیل و ئەورووپا هەست بە شەرم بکەن بەرانبەر بە تاوانەکانیان."

هەروەها  داوای لە وڵاتانی ئیسلامی کرد "ڕێگە نەدەن ئەمەریکا و ئیسرائیل دۆخی سووریا بقۆزنەوە."

ئەوەشی خستەروو "ئێمە بە هیچ شێوەیەک بەدوای تەشەنەکردنی شەڕ نین لە ناوچەکەدا، هەوڵمان داوە تا دەتوانین پەیوەندییەکانمان لەگەڵ دراوسێکانمان باشتر بکەین و لەگەڵ وڵاتانی دیکە قسە بکەین، ئەوانەی داوای ئاشتی و مافی مرۆڤ دەکەن، چاویان لە فراوانکردنی شەڕە."

شەممە، 30-11-2024، سوپای سووریا ڕاگەیەندراوێکی لەبارەی شەڕی حەلەب و ئیدلب بڵاو کردەوە و ئاماژەی بەوە کردووە "لە چەند بەرەیەکدا، شەڕێکی سەختیان لەگەڵ هێزە بەرهەڵستکارەکان (دەستەی تەحریری شام و لایەنگرانی) کردووە و فرە بەرەیی پێکدادانەکان وای لێ کردوون هێزەکانیان بکشێننەوە بە ئامانجی دووبارە خۆڕێکخستنەوە."

ڕاشی گەیاندووە "کشانەوەیان لە چەند بەرەیەک، بۆ ماوەیەکی کاتییە، هێزەکانی پشتیوانی گەیشتوونەتە بەرەکانی شەڕ و خۆیان بۆ هێرشی پێچەوانە ئامادە دەکەن."

ئەمەش لە کاتێکدایە ئەمڕۆ یەکشەممە، مێدیا عەرەبییەکان کەوتنی شاری حەلەبیان بەتەواوی ڕاگەیاند، کە دووەم گەورەترین شاری سووریایە.