x

X
01/12/2024
بایكۆتی مامۆستا و فەرمانبەرانی سلێمانی لە فراوان بووندایە

لەچوارچێوەی ناڕەزایەتییەکان لە سلێمانی دژی دواکەوتنی مووچە، ژمارەیەك فەرمانگەی دیکە بایکۆتی دەوامیان ڕاگەیاند.

ئەمڕۆ ١ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٤، فەرمانبەرانی فەرمانگەی دادنوسی( ٣)ی سلێمانی مانگرتنیان راگەیاند.

هاوکات هەر ئەمڕۆ لە سنوری سلێمانی و هەڵەبجە، ژمارەیەک زۆر لە مامۆستایان و فەرمانبەران بایکۆتی هۆڵەکانی خوێندنیان ڕاگەیاند.

ئەوەش لەکاتێکدایە کە ئەمڕۆ ١ی ١٢یە، بەڵام تا ئێستا فەرمانبەران مووچەی مانگی ١٠یان وەرنەگرتووە، چارەنووسی مووچەی مانگەکانی ١١ و ١٢ش کەس نازانێت چی لێدێت.