x

X
01/12/2024
لە شارەزوور سێ راوچی دەستگیرکران
پۆلیسی دارستان و ژینگەی پارێزگای سلێمانی ڕایدەگەیەێت، سێ هاووڵاتی بە تۆمەتی ڕاوکردنی باڵندەی کێوی لە بازگەی ( عەربەت/ دارە ڕەش ) دەستگیر کران
 
بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی دارستان و ژینگەی پارێزگای سلێمانی ڕایگەیاند،لەئەنجامی هاوکاری و هەماهەنگی نێوان بنکەی پۆلیسی دارستانی عەربەت و بەشی بازگەکانی ئاسایشی دەروازەی عەربەت ( ٣ ) هاووڵاتی بە تۆمەتی ڕاوکردنی باڵندەی کێوی لە بازگەی ( عەربەت/ دارە ڕەش ) دەستگیر کران ، هەروەها دەستگیرا بەسەر ( ١ ) ئۆتۆمبێل ، ( ١١ ) کەوی زیندوو ، ( ١٤ ) باڵندەی ڕاوکراو ، ( ١ ) قەفەس ، ( ٥ ) مۆبایل .
 
ئاماژە بەوەش دراوە،لە لایەن بنکەی پۆلیسی دارستانی عەربەتەوە پەڕاوی لێکۆڵینەوە بۆ تۆمەتباران کرایەوە ڕادەستی بەڕێز دادوەر کران .
 
ئەوەشی خستۆتەڕوو،هەروەها بە بڕیاری بەڕێز دادوەر باڵندە زیندووەکان ئازاد کران و گەڕێندرانەوە بۆ سروشت و ژینگە.