بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی دارستان و ژینگەی پارێزگای سلێمانی ڕایدەگەیەنێت،لە گەرمک (٢) هاووڵاتى دەستگیرکرا
بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی دارستان و ژینگەی پارێزگای سلێمانی ڕایگەیاند لە ئەنجامی دەرچوونی مەفرەزەیەكی بنکەى پۆلیسی دارستانی گەرمک بۆ سنوری گوندی ( برالە ) (٢) هاووڵاتى بە تۆمەتی بیر هەڵکەندن دەستگیرکراو دەستگیر کرا بەسەر ئامێرێکی بیرهەڵکەندن و (٢٩) بۆرى و (١) مۆلیدەى گەورە .
ئاماژە بەوەش دراوەپەڕاوی لێکۆڵینەوە ڕێکخراوەو ڕادەستی بەڕێز دادوەر کراوە بۆ وەرگرتنی ڕێکاری یاسایی .