پەروەردە سرووشت و خوو ناگۆڕێت بەڵام پەروەردەی دەڪات
كوردی عربي كرمانجى English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

پەروەردە سرووشت و خوو ناگۆڕێت بەڵام پەروەردەی دەڪات

شارەزایان و پسپۆڕانی بواری فێرڪردن، پییان وایە منداڵان بە «چاولێڪردن و سەرنجدان» زیاتر فێردەبن و وەریدەگرن وەڪ لەوەی بە «ڕەخنەگرتن و شڪاندنەوەو سەرزەنشتڪردن».
گفتوگۆی نەرم و لەسەرخۆ لەگەڵ منداڵت پەیوەندی نێوانتان زۆر بە چاڪی پڕ هێزو بەتین و مەحڪەم دەڪات.
 
هەمیشە هەوڵبدە چێرۆڪی مانادارو بە چێژ بۆ منداڵت بگێڕیتەوە، چوونڪە ڪاتێڪ پەروەردە ئاوێتەی تام و لەززەت دەبێت چاڪترین ڪاریگەری و ئەنجامی دەبێت. ئەودەمەی سەرزەنشتی منداڵت دەڪەیت لەسەر هەڵەو خەتاو ڪارێڪی نەشیاو، ڪەچی دەڕواتەوە سەری و دووبارەی دەڪاتە، ئەوڪات پێویستە هەر لە هەوەڵەوە دەستپێبڪەیتەوە تاڪوو بزانی لەڪوێ دا نەتپێڪاوە.
 
دڵنیابە منداڵ پێویستی بە چاودێریڪارو ڕەخنەگرو سەرزەنشتڪارێ نییە، بە ئەندازەی ئەوەی «ئاتاجە» بە نموونەیەڪی جوان و شیرین و تۆڪمە، تاوەڪوو چاوی لێ بڪات و بیڪاتە «ڕێنما»و ئاڕاستەی لێ وەربگرێت، خووی پێوە بگرێ و هۆگری بێت. ڪەوایە منداڵت با ئازادانە بۆخۆی وانەو ئەزموون فێر ببێت لەو ژینگە خێزانیەی ڪەوا بە ڕێڪوپێڪی بۆتان فەراهەم كردووە.
لەبیرتبێت، گرنگیدان بە ڕووەڪەڪان بۆ ئەوەی ڕەگەڪانیان بەهێزتر بچنە ناخی زەوی و، قەدو لق و چڵیان چاڪتر گەشە بکەن و بچنە حەوا، هەروا ڪارێکی ئاسان نییە، بەڵام بەرهەمی پاڪ و بەچێژیان، پاداشتێڪە ئاسان قەرەبووی ئەو هەوڵ و ڕەنجە دەکاتەوە.
 
دواجار پێویستەو ئەرڪە، خۆمان ئامادە بکەین بۆ پەروەردەڪردنی منداڵەکانمان، لە ساڵانێڪ پێش لەدایڪبوونیانەوە تاڪو ئەودەمەی دەمێنین، بە جوان پەروەردە ڪردنی خۆمان، بەوەی هەردەم دایڪ و باوڪی «نموونە» بین بۆیان.
 
?
 
 

 

هه‌واڵی گرنگ