ماڵپەڕی بی بی سی بەریتانی بڵاویكردۆتەوە، ناوی (موحەمەد) لە ئینگلتەراو وێڵز بەربڵاوترین ناوەو پێش ناوی (نوح) كەوتووە.
بەپێی زانیارییەكانی نوسینگەی ئاماری نیشتمانی لە بەریتانیا، ناوی (موحەمەد) یەكێكە لە (10) بەربڵاوترین ناوی كوڕان لە ساڵی (2016) ەوەو لەئێستادا لە پێش ناوی (نوح) ەوەیە.
دەشڵێت، ناوی (موحەمەد) لەبەرئەوەی شێوازی نوسینەكەی جیاوازە، وایكردووە لە ئامارەكە گۆڕانكاری بەسەردا بێت و كاریگەری لەسەر ریزبەندیەكەی هەبێت.
وتیشی، ناوی منداڵان لە بەریتانیا گۆڕانكاری بەسەردا هاتووەو ناوی هونەرمەندان زۆر بەربڵاوەو دایكان و باوكان، ناوی رۆژەكانی هەفتەش بۆ منداڵەكانیان هەڵدەبژێرن.