ئەو ئاڵنگاریانەی گەمارۆی شۆڕشی سوریایان داوە
كوردی عربي كرمانجى English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

ئەو ئاڵنگاریانەی گەمارۆی شۆڕشی سوریایان داوە

هەمو شۆڕشێک دوچاری کۆمەلێک ئاڵنگاری دەبێتەوە، لەناوەو دەرەوە لەسەرئاستی هەرێمی ونێودەوڵەتی، ئاستی ئەم مەترسیانە دەگۆڕێت لە وڵاتێک بۆ وڵاتێکی تر وبیرمان نەچێت جیۆپۆلیتیک ڕۆلی زۆری هەیە لەدیاریکردنی ئەم ئاڵنگاریانە.

لەشۆڕشی سوریادا کۆمەڵێک ئاڵنگاری نوێ وڕووبەڕوی شۆڕشگێڕان دەبێتەوە، کەبۆی هەیە ببێتە مەترسی بۆسەر ئایندەی خەڵک وحکومەتەکەیان، بەڵام هەر ئاڵنگاریەک دەبێتە دەرفەتیک بۆ ئەو دەسەڵاتەنوێیەو ئەوەی بەرچاوە پێدەچێت تاڕادەیەکی زۆر گرەنتی وەرگرتبێت لەزلهێزان بۆئەوە وەکو بەدیلێکی ڕژێمی پێشو بمێنێتەوە.

- لەئاستی ناوخۆیی

1-بەرماوەی ڕژێمی پێشو له حزبی بەعس وئەفسەرەکان وکەساتی سودمەندلەڕژێمی پێشو.

2-ڕق وکینەی خەڵک بەرامبەر ڕژێمی پێشو لەوانەی لەسێدارە دراون یان زیندانی کراون ویان دەربەدەرکراون.

3-ناکۆکی نەتەوەیی وئاینی ومەزهەبیەکان کەبۆی هەیە لێرەولەوێ بتەقێتەوە.

4-لاوازی بواری ئابوری سوریا وهەبونی شاروشارۆچکەوگوندی خاپور کراو لەئەنجامی بۆمبارانی ڕژێمی پێشو بۆ شۆڕش لەدوای ساڵی 2011.

5-سوریا ئەزمونی دیموکراسی پێشوی نیە بەهۆی ئەوەی دەسەڵانی پێشو 57 ساڵ زیاتر بەئاگروئاسن حوکم دەکات ونەبونی ئەزمونی فرەحزبی.

6-هەبونی هەسەدەو پەیەدە بۆی هەیە بۆ هەردوولا زحمەت بێت پێکەوە هەلبکەن ئەگەر وەکو ڕژێمی پێشو ڕەفتاربکەن بەڵام ئەگەر دان بنێن بەمافی کورد لەهەبونی هەرێمێکی کوردی ولەدەستوری نوێدا دانی پێدابنێرت ئەوا دەبێتەدەرفەتێکی نوێ بۆ هەردولا.

- لەسەرئاستی هەرێمی:

1-لەسەرئاستی هەرێمی هەبونی ئیسرائیل لەخاکی جۆڵان وهەبونی ناکۆکی پێشو ئەگەرچی ڕژێمی پێشو ڕێککەوتنی ئەمنی هەبو لەگەڵ ئیسرائیلی داگیرکەر بەڵام پێی وایە ئەم ڕێک کەوتنە لەگەل ئەم دەسەڵاتە نوێیە نەکراوە.

2-دراوسێی لبنانەو کەلەوێش‌ حزب الله هەیەوئەویش هاوپەیمانی ڕژێمی ڕوخێنراوەو بۆی هەیه ببێتەمایەی سەرئێشان بۆ ئەو دەسەڵاتەی ئێستا، وەکو تۆڵه کردنەوەلێی ودنەدانیش لەلایەن وڵاتانی نەیاری شۆڕشەوە.

3-لەلایەکی تر عێڕاق هەیەولەوێش دەسەڵاتێکی هاوپەیمانی ڕژێمی پێشوی سوریا هەیە. ئەوەش بۆی هەیە مەترسی بێت بۆ هەردوولا ئەگەر ڕێز لە دراوسێیەتی نەگیرێت وڕێک کەوتنی ئەمنی وسیاسی نەکرێت. بەڵام ئەگەر لەعێڕاقەوە کێشه بۆ شۆڕشی سوریا دروست بکرێت یان بەپێچەوانە سوریای نوێ کێشە بۆ عێڕاق بنێتەوە وەکو هەندێ کەسایەتی سونەکان بانگەشەی شۆڕش لەعێڕاق دەکەن ودەیانەوێت پێگەی شیعەلەعێڕاق لەرزۆک بکەن.

4- کێشەی فەلەستین وشەڕی دژی غەزه لەئێستادا ئاڵنگەریەکی ترە چونکە ڕژێمی پێشو بەهۆی هاوپەیمانی لەگەل ئێران خۆی لەبەرەی مقاومەت حیساب دەکرد. ئینجا ئایا ئەم دەسەڵاتەی ئێستا چۆن دەڕوانێته کێشەی فەلەستین وشەڕی سەرغەزە ئەوە ئاستی پەیوەندیەکان لەگەل داگیرکەری فەلەستین دیاری دەکات.

- لەئاستی نێودەوڵەتی

1-لەنێوان ڕوسیاو وئەمریکا کێ هەڵدەبژێرێت، ڕوسیایەک کەداڵدەی سەرۆکی پێشوی داوە یان ئەمریکایەک کەوا دژی مافی فەلەستینیەکانە، ئیتر جۆری پەیوەندی لەنێوان ئیسڕائیل وسوریای نوێ ئەم بابەتە یەکلایی دەکاتەوە.

2- ئایا قوڵایی ستراتیجی بۆ ناو عرەب دەبێت یان بەهۆی ناکۆکی نێوان ئەوان وهەندێ وڵاتانی عرەبی ئەم کاره دوادەخەن تاوەکو پێگەی ئابوری وسیاسی خۆیان بەهێز دەکەن دواتر ئەم بابەتەکاری لەسەر دەکەن چونکە هەندێ وڵاتی کەنداو وڵاتانی عەرەبی تر مەترسی تەشەنەکردنی ئەم شۆڕشەیان هەیە بەهۆی ئەم ستەمەی لەخەڵکی خۆیان دەکەن.

3-پەیوەندی لەگەل دام ودەزگاوڕێکخراوە نێودەوڵەتیەکان چۆن دەبێت ئایا ڕێگا دەدا بچنە ناو وڵات وبنکەوبارەگایان هەبێت یان ڕێگایان پێ نادات. ئەوەش دەوەستێتەسەر جۆری حکومەتی داهاتو.

4-لەگەل وڵاتانی ئیسڵامی پەیوەندی چۆن دەبێت ئایا دابڕاو دەبێت لێیان یان تێکەلیان دەبێت ؟ ئەوەش دەگەڕێتەوە بۆ بۆچونی حکومەتی داهاتو.

5- لەگەل وڵاتی چین پەیوەندی ئابوری بەهێزتردەبێت یان لەگەل ترکیاو ئەوڕوپادا، بێگومان ناتوانێت بەتەواوی پشت لەچین بکات چونکە لەڕووی ئابوری پیشەسازی وتەکنۆڵۆجی ناکرێت پشت گوێ بخرێت.

6-لەگەل ئێران دا کەبێگومان ناتوانێت وەکو پێشو پەیوەندی پتەوی هەبێت بەڵام بەتەواوی پشت گوێ خستنی باش نابێت بەهۆی هەبونی عەلەویەکان وهەندێ هێزی کوردی کەپشت بەئێران دەبەستن وئێران چاکەی هەیە لەسەریان. بەڵام هەبونی دبلۆماسیەتی کارامەوهەوڵدان بۆ سفر کردنی کێشەکان پلانێکی باش دەبێت.

7-لەگەڵ وڵاتەکانی تری جیهان وڕۆژئاوا ئایاڕێگادەدا بالیۆزخانەو کونسلخانەی خۆیان لەم وڵاتەنوێیە بکەنەوە یانێش داخراودەبێت بەڕوی بەشێکیاندا.

- لەڕووی ئابوری وسیاسی

ئایا سیستەمی دێموکراسی وفرەیی وئاڵوگۆڕی ئاشتیانەی دەسەڵات هەڵدەبژێرێت یان تاکەحزب و لایەن خۆیان دەسەپێنن.

بەهۆی ئەوەی زۆرینەی دانیشتوانی سوریا سونەن ئایا سیستەمێکی ئیسلامی یان علمانی هەڵدەبژێرن.

لەڕووی ئابوررێ

کامە سیستەم هەڵدەبژێرن سەرمایەداری یان جۆری تر کەلەگەل کۆمەڵگاو نیشتمانی خۆی بگونجێت یان وەکو پێشو ئیشتراکی دەبێت، یان سیستەمێکێ ئیسڵامی ولەسەر بنەمای حەلال وحەڕام ودوور کەوتنە لەڕیباو شتی ناشەرعی. ئەم ئاڵنگەریانەو چەندینی تر یەخەی ئەم شۆڕشەنوێیە دەگرن ئایا دەتوانێ سەرکەوتو بێت لە تێپەڕاندن و بەدیهێنانی حوکمێکی ڕەشید، ئەوە چاوەڕێین و بزانین بەکوێ دەگەن.

 

هه‌واڵی گرنگ