دوای سەرکەوتنی شۆڕشگێڕانی سوریا بەسهر ڕژێمی ئەسەددا، کۆمەلێک گۆڕانکاری گەورە ڕوویان داوە توانرا بارودۆخ تاڕادەیەکی زۆر پێچەوانەی چەند دەیەیەکی ڕابردوو ببێتەوە. لە شۆڕشی سوریا کەساڵی 2011 ڕویدا گەڵانی سوریا ڕاپەڕین دژی ستەمی تاکڕەوی ڕژێمی ئەسەد سەرەتا توانیان سەرکەوتنی گەورەبەدەست بێنن وبۆ کوردیش بوارێکی زۆرباش ڕەخسا تاکو له ناوچەی کوردیەکان دەسەڵاتی خۆیانیان هەبێت وسەربەخۆ ببن، بەڵام دوای ئەوەی ڕژێمی بەشار توانی بەپشتیوانی ئێران وڕوسیاو حزب اللە خۆی بەهێز بکات ودەست بگرێتەوەبەسەر بەشێکی زۆر شارەکان، ودەستیشی نەپاراست لە کوشتن وخوێنڕشتنی خەڵکی سڤیل بەگشتی.
کوردەکان توانیان نێوانیان لەگەل ڕژێمی ئەسەد پتەوبکەن وپێگەی خۆیان لەناوچەکانیان بپارێزن بەڵام ئەم دەسەڵاتەی کوردانی ڕۆژئاڤا دراوسێی ترکیا بوەو ترکیاش پەیەدە بە درێژکراوەی پەکەکەدەزانێت وهەبونی دەسەڵاتیان بەمەترسی لەسەرخۆی دەزانێت، پێشتر بەهۆی هەبونی هێزی ئەمریکی وبەهێزی ڕژێمی ئەسەد کە هەردووکیان لەگەڵ سیاسەتی ترکیا تاڕدایەک ناکۆک بون، بۆیە بۆ کوردی ڕۆژئاڤا دەرفەتێکی باش بو بۆئەوەی خۆی بگرێت وبەردەوام بێت، بەڵام ئێستا کاتێک شۆڕشی سوریا توانی ڕژێمی ئەسەد بڕوخێنێت و بەرەی ئازادی شام سەرۆکایەتی ئەم سەرکەوتنە دەکات و دەیانەوێت سوریایەکی نوێ بنیات بنێنەوە، ئەوە بۆکورد شتێکی نوێیەچونکە هاوکێشەکان گۆڕاون و هاوسەنگی جاران نەماوە،جاران بەشاروڕوسیاوئێران وحزب الله هەبون وکوردانی ڕۆژئاڤابەشی زۆر هاوپەیمانی ئەوان بون، بەڵام ئێستا ئەم هاوپەیمانە نەماوەیان لاوازترینە، ئایا کورد چی بکات؟ خۆی بکاتەقوربانی ئەوان یانیش بەدوای ڕێگای تازەدا بگەڕێت، ئێستا هێزه سونیەکان سوریایان کۆنتڕۆل کردوەکە سیاسەتیان پێچەوانەی ئەسەدو ئێران وڕوسیاوحزب اللەیە، ئێستا ترکیا وسونەو ئیسلامیەکانن لەسوریا، امریکاوئیسڕائیلیش دژی ئەوانە نین کەچی امریکاوئیسرائیل دژی بەرەی هاوپەیمانی پێشوی پەیەدەبون.
ئەگەر کوردی ڕوژئاڤا دژی ئەم هێزه نوێیانە بن ئەوا دەبێ ماڵئاوایی لە بونی سەربەخۆیی خۆیان بکەن، ئەگەریش لەگەل ئەم بارودۆخە نوێیە دەست وپەنجەیان نەرم بکەن وهەنگاوی سەربەخۆیانە بۆبەرژەوەندی نەتەوەی خۆیان بنێن ئەوا دەتوانن پارێزگاری بکەن لە بونی خۆیان.