x

X
21/12/2024
دوای ئەپدەیتكردنەوەی سیستەمی ویندۆز ١١ ئەم كێشانە بۆ كۆمپیوتەرەكەت دروست دەبێت

 

بەشێک لە بەکارهێنەرانی ئەو کۆمپیوتەرانەی کە سیستەمی ویندۆز ١١یان لەسەرە، گلەیییان لە دەرکەوتنی کێشە لە کارپێکردنی ئامێرەکانیاندا کردووە دوای دابەزاندنی وەشانی “24H2”ی سیستەمی کارپێکردنەکان.

بەپێی ئەو زانیاریانەی لەلایەن مایکرۆسۆفتەوە دراوە، بەشێک لە بەکارهێنەرانی سیستەمی ویندۆز ١١، دوای دابەزاندنی وەشانی “24H2”، کێشە لە ڕەنگی شاشەکانیان بۆ دروستبووە، هەروەها کێشەیان لە بەڕێوەبردنی یارییە ڤیدیۆییەکان هەبووە.

شارەزایان پێیان وایە ئەم کێشانە پەیوەندییان بە تایبەتمەندی AutoHDR ەوە هەیە کە وێنەکان لە مەودای داینامیکی ئاسایی (SDR)ەوە دەگۆڕێت بۆ مەودای (HDR) و ئەم کێشانە بە ناچالاککردنی تایبەتمەندی ئاماژەپێکراو لەسەر کۆمپیوتەرەکان لە ڕێگەی ڕێکخستنەکانی سیستەمی کارپێکردنەوە چارەسەر ناکرێن.

مایکرۆسۆفت ئاماژەی بەوەدا کە ئەم کێشەیە چارەسەر دەکات بە دەستپێکردنی نوێکارییەکی نوێ بۆ سیستەمەکانی ویندۆز، بەبێ ئەوەی کاتێکی دیاریکراو بۆ دەرکردنی نوێکارییەکە دیاری بکات.

دووەم کێشە کە بەکارهێنەرانی کۆمپیوتەر دوای دابەزاندنی ویندۆز 11 24H2 تووشی بوون پەیوەندی بە بڵندگۆی ناوەکییەوە هەیە کە لە ڕێگەی بلوتوزەوە بە کۆمپیوتەرەکانەوە بەستراوەتەوە، بەو پێیەی ئەم ئامرازانە چیتر دەنگ دەرناکەن هەندێک جار لەکاتی لێدانی مۆسیقا یان ڤیدیۆدا، هۆکاری ئەمەش بەپێی شارەزایان، کەموکوڕییەکی نەرمەکاڵایە لە خزمەتگوزاری Dirac کە لە سیستەمەکانی ویندۆزدا هەیە، چونکە ئەم کێشەیە چارەسەر ناکرێت مەگەر نوێکارییەکان بڵاونەکرێنەوە کە چارەسەری ئەم کەموکوڕییە نەرمەکاڵایە بکەن.