هەسارۆكەیەكی بچووك بەتەنیشت زەوی تێدەپەڕێت
كوردی عربي كرمانجى English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

هەسارۆكەیەكی بچووك بەتەنیشت زەوی تێدەپەڕێت

 

 

ناسا ئاشكرای كردووە، هەسارۆكەیەكی بچووك لە زەوی نزیك دەبێتەوە، بەڵام هیچ ئاماژەیەك نییە كە هیچ شتێك ڕووبدات.

ئاژانسی ناسای ئەمریكا ئاشكرای كرد، هەسارەیەك بە قەبارەی باڵەخانەیەكی گەورە لە زەوی نزیك دەبێتەوە، خێراییەكەی (15) میل دەبێت لە هەر كاتژمێرێكدا.

ئاژانسەكە ئاماژەی بەوەداوە، كە ئەگەری بەركەوتنی هەسارەكە بە زەوی لاوازە، بەڵام ئەگەر بەر زەوی بكەوێت كارەساتێكی گەورە بۆ سەر زەوی دروست دەكات.

هەسارەكە ناوی (ئێكس ئێن 1) ەو قەبارەكەی لەنێوان (29 بۆ 70) مەتر دەبێت.

هەرچەندە دڵنیایی دراوە كە هەسارەكە بەر زەوی ناكەوێت، بەڵام ئەگەر بەر زەوی بكەوێت وەك ئەوەیە (12) ملیۆن تۆن ماددەی (تی ئێن تی) لەسەر زەوی تەقێنرابێتەوە.

چاوەڕوان دەكرێت هەسارەكە رۆژی 12 ی مانگی داهاتوو لە نزیكترین خاڵدا بە تەك زەوی تێپەڕێت، بێ ئەوەی هیچ مەترسییەك دروست بكات.

 

هه‌واڵی گرنگ