ئەمڕۆ یادی كۆچی دوایی پاڕەزانی بوو
كوردی عربي كرمانجى English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

ئەمڕۆ یادی كۆچی دوایی پاڕەزانی بوو

 

 

ئەمڕۆ ساڵیادی كۆچی دوایی زانایەكی گەورەی كوردستانە، ئەویش (م. عەبدولعەزیز پارەزانی) یە.

بۆ زیندوكردنەوەی خزمەت و بەرهەمەكانی، دیداری شێخ عەبدولعەزیزی پاڕەزانی لە هەڵەبجە بەڕێوەچوو، بەشداربوان جەختیان لەوە كردەوە، بەرهەمەكانی پاڕەزانی خزمەتكردن بووە بە ئاین و ئەدەب و فەرهەنگی كوردەواریی و بە زمانێكی كوردی ڕەوان نووسراوە، ئەوەش خزمەتێكی گەورەیە بە كوردستان.

ئێوارەی ئەمڕۆ لە هۆڵی دكتۆر موستەفا زەڵمی لە شاری هەڵەبجە دیداری زانستی بۆ شیكاری ژیان و خزمەت و بەرهەمەكانی شێخ عەبدولعەزیزی پاڕەزانی، لەلایەن زانكۆی هەڵەبجەوە بەڕێوەچوو.

شێخ عەبدولعەزیز لە بواری فەرهەنگی و ئاینیدا، نزیكە (12) كتێبی هەیە، تەواوی بەرهەمەكانی لەبواری ئاینی و پەروەردەییدا بووە، بەرهەكانی تێكەڵكردووە بەزمان و فەرهەنگی كوردی، بەزمانێكی تەواو كوردانە نووسیویەتی، كە ئەمانە بەشێكی كتێبەكانیەتی:

- ژیانی پێغەمبەری مەزن

- نمونەیەك لە ئیسلام

- پێنج پایەكانی ئیسلام

- لە دەروازەی ئیسلامەوە

- پاشكۆی ژیان

- خێزانی بەختیارو كۆمەڵی كامەران

- كوڕێكی لاسارو باوكێكی هەژار

- ئیسلام و بەرنامەی ژیان

- ئیسلام كارە نەك تەمەڵی

- دوو خەربزە بەدەستێك هەڵناگیرێت

(موحەمەد حەسەن) یەكێك لە نەوەكانی شێخ عەبدولعەزیزی پاڕەزانی لە دیداركەدا رایگەیاند، مامۆستا پاڕەزانی پیاوێكی گەورە بووە، لە شارباژێڕەوە وەك خۆرهەڵات لە هەڵەبجە نیشتەجێبوو، لە تەمەنی خۆیدا خزمەتێكی زۆری بەئاینی ئیسلام كردووە، هەروەها ڕۆڵێكی گەورەی هەبووە لە فكری هاوچەرخ كە تێگەشتنی نوێ‌ بۆ ئیسلام ناسی هەبێت، هەموو ئەوانە وای كردووە خەڵكی ناوچەكە خۆشەویستییەكی زۆریان بۆی هەبێت.

عەبدولعەزیز كوڕی شێخ ئەمین شێخ ئەحمەد، لە بنەماڵەی شێخ ئیلیاسە، ساڵی (1928) لە گوندی پاڕەزانی شارباژێر لەدایك بووە، لە تەمەنی حەوت ساڵییەوە دەستی داوەتە خوێندن و لای مەلا ساڵح ئیجازەی مەلایەتی وەرگرتووە، نووسەرێكی كارامەو بەسەلیقە بوو، لە ساڵی (1976) لە هەڵەبجە كۆچی دوایی كردووە لە گۆڕستانی گوڵان بەخاك سپێردراوە.

 

هه‌واڵی گرنگ