بڕیارە لەدوای سەری ساڵی تازەوە، بەرنامەی وەتسئەپ لەسەر كۆمەڵێك مۆبایلی جۆراوجۆر كاركردنی بوەستێت، لەوانە چەند مۆدێلێكی مۆبایلی سامسۆن گالاكسی.
بەپێی هەواڵێكی ماڵپەڕی ریپەبڵیك، بەرپرسانی وەتسئەپ رایانگەیاندوە، لەدوای بەرواری 1ی1ی ساڵی 2025ەوە بەرنامەكە كاركردنی دەوەستێندرێت لەسەر چەند جۆرێكی مۆبایل.
بەشێك لەو مۆبایلانەی كە دەچنە چوارچێوەی بڕیارەكەوە ئەمانەن: سامسۆنگ گالاكسی S3 – سامسۆنگ گالاكسی Note 2 – سامسۆنگ گالاكسی S4 Mini
هاوكات، هۆكاری وەستاندنی بەرنامەكە بۆ كۆنی مۆدێلی مۆبایلەكان دەگەرێننەوە، چونكە توانای نوێبوونەوە Update یان نییە و جۆری مۆدێلەكان لەگەڵ تایبەتمەندییە نوێیەكانی بەرنامەكە ناگونجێن.