ئۆتۆمبێلی ژمارە (1) ی هەولێر سەرەتا بەناوی یەكەم موتەسەریفی هەولێر (ئەحمەد عوسمان) بووە ناسراوە بە (ئەحمەدە ئەفەندی)، ئەو والی شاری هەولێری بووە خێزانەكەی ناوی شێخ زادە (نەعیمە خانی شێخ مارف هەڵەبجە بەرزنجی) یە لەدوای دامەزراندنی دەوڵەتی عێراق بووە موتەسەریفی هەولێر لە ساڵی (1923 – 1925).
دواتر لە ساڵی (1927) گوازرایەوە بۆ سلێمانی بوو بە موتەسریفی شاری سلێمانی، هەولێر كاتی عوسمانیەكان قەزایەك بوو سەربە كەركوك ساڵی (1919).
لەپاشان ژمارەكە درایە پارێزگاری هەولێر (نەجمەددین سائیب) لەنێوان ساڵانی (1950 – 1952) هەتا ڕووخانی حوكمی پاشایەتی لە ساڵی (1958).
پاشان درایە (عەونی یوسف) لەدایك بووی هەولێر (1908)،
لەوسەردەمەدا بۆتە سەرۆكی دادگای ئیستیئنافی كەركوك لەساڵی (1958)، دوایی بۆتە وەزیری ئیشغال و ئیسكان لەسەردەمی (عەبدولكەریم قاسم) لەساڵی (1959 – 1969)، لە پاشان (عەونی یوسف) دەبێتە پێشمەرگەو ئۆتۆمبێلەكەی لێدەسەندرێتەوەو ماڵەكەی حیجز دەكرێ لەساڵی (1974) پاش لەناوبردنی شۆڕش و حوكمی كورد، ژمارەو ئۆتۆمبێلەكەی دەدرێتە ماڵی (حوسێن ئاغای سەرچیا) (حوسێن ئاغای سورچی) ئێستاش لای (عومەر ئاغای سورچی) یە لای ئەوان مایەوەو خۆیان پاراستوویانە.