شکستی عەلمانیەت بە مەریوان پینە ناکرێت..
كوردی عربي كرمانجى English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

شکستی عەلمانیەت بە مەریوان پینە ناکرێت..

د.ئەمجەد محمدماوەیەکە جوڵەیەک بۆ لێدان لە خودی دین و ئیسلامیەکان هەست پێدەکرێت کە ئامانج لێی بە حسابی خۆیان کەمکردنەوەی هەژموونی ئیسلامیەکانە، لەڕاستیدا مەبەستەکەی زیندوکردنەوەی جەنگو ململانێی ناوخۆیی و سەرقال کردنی کۆمەلگایە بە جەدەلێک کە دەمێکە کۆمەلگەی کوردی تێی پەراندوە، سەرەتای راپەرین و کرانەوەی هەرێمی کوردستان بەڕوی ئازادیدا بینیمان بەرەی عەلمانیەت و ئیسلامیەکان قۆناغی توندوتیژی و دژایەتی یەکتریان گەیشتە لوتکەو هیچ نەما بە یەکتری نەکەن، لە تەکفیرو خوێن حەلاڵ کردن بۆ عەلمانیەت لە لایەن ئیسلامیەکانەوە(باڵی توندرەو) وەدژایەتی ئیسلامیەکان بەشێوازی جیاجیا لە خۆفرۆشی و پیاوی ئەو ولات و ئەم وڵات، بەڵام بە تێپەڕبوونی کات دەرکەوت هەم تەکفیرەکە پەڕگیری و هەڵەیەو هەم گوتاری عەلمانیەتیش بەرهەمی هەبوو، بینیمان هەنگاو بەهەنگاو ئیسلامیەکان لە هەموو حزبەکانی تر نیشتمانی تر بون و ڕەگوڕیشەو قوڵاییان وەک چیاکانی کوردستانە، لە بەرامبەردا رەوتێکی میانەڕەوی عەلمانی سەریهەڵداو گفتوگۆو لێکتێگەیشتنی جوان دروست بوو، وەلێکدانەوەی نوێی بۆ عەلمانیەت خستە روو کە بانگەشەی بۆ پێکەوە ژیان دەکرد نەک نەفرەتکردن و سڕینەوەی ئەویدی و بە خائین کردن، ئەم کەشە ئارامە تاڕادەیەک کۆمەڵگای دورخستەوە لە دژایەتی و روبەروبونەوەی توند.

ئیستە دیارە کە رەنج و خەباتی مەدەنیانەی ئیسلامیەکان کاریگەری گەورەی دروستکردوەو دەتوانی بلێیت عەلمانیەت بوەتە شتێکی نامۆ بە کۆمەلگای کوردی (بیگومان عەلمانیەتی توندرەو)، دەبینین سیمای کوردەواری و دروشمەکانی پەیڕەوکردنی ئایینی ئیسلام تێکەڵ بون و هیچ هێزێک ناتوانێت جیاجیا بکاتەوە.

هەولەکانی ئەم دواییەی چەند کەس و رەوتێک کە دەیانەوێت لەرێی هەندێ ناوەندەوە دوبارە بە دەربڕینە ناڕاست و توندرەویەکەی ئە جەنگە زیندوبکەنەوە، پێیان دەلێین زەحمەتی خۆتان مەدەن و ئەو سەردەمە گوزەشت و ئیستە کاتی ئەو جەنگ و ململانێ لاوەکیانە نیەو دلنیابن هیچ بەرهەمێکی نابێت، چونکە نە عەلمانیەت وەک ئایدیاو فکر و تێروانین و دەسەڵاتی عەلمانیەت وەک ئۆرگانی ئەزمونکراو، هیچیان نەک خزمەتیان بە کۆمەلگای کوردی نەکرد بەلکو بەداخەوە بوون بە پەلەیەکی ڕەش لە مێژوی کورددا، ئەمە بەرهەمی عەلمانیەتە کە دەبینین خەلک چۆن دەژی و لە چ ئاستێکدایەو گوتاری فیکری عەلمانیەتیش جگە لە سەرقاڵ کردنێک بۆ ڕۆشنبیران نەیتوانی ببێتە ووزەو هاندەرێک بۆ وەستانەوە بەرامبەر ناعەدالەتی و دەبینین زۆربەیان گونجی قەناعەتیان گرتوەو چاوەرێی موچەی بەدیواری یان کارمەندی دەزگایەکی ئەملا یان ئەولان و کپ و بێدەنگ ژیان دەکەن، بۆیە بە قەناعەتی من ئەم سەرقاڵ کردنەوەی خەلکە بە هێرش کردنە سەر ئیسلام و ئیسلامیەکان بەهای ئەوەی نیە کە قسەو وەلامی بدرێتەوەو پێشنیاری ئەوە دەکەم لە بری ئەوە، با هەموو تواناکان تەرخان بکرێن بۆ کاری تەریب بەیەک بۆ وشیارکردنەوەی کۆمەلگاو بە ئاراستەی وەستانەوە بەرامبەر ناعەدالەتی و ستەم و تێکشکاندنی کەسایەتی مرۆڤی کورد، ئیستە قۆناغی خۆ ئامادەکردنە بۆ قۆستنەوەی هەلی گۆرانکاری لە ناوچەکەدا، کۆمەلگای کوردی قبولی شەڕو روبەروبونەوەی لاوەکی ناکات و ئاینداری شێلراوە لەگەلیداو پێویستی بە میکانیزمی نوێ هەیە بۆ ئاراستەکردنی بۆ هەستانەوەو نەفرەت لەو رابوردوە تاڵە.

 

هه‌واڵی گرنگ