یه‌كگرتووی ئیسلامیی كوردستان.. كوردایه‌تیه‌كی جیــــــــاواز..
له‌م ماوه‌یه‌دا ـ به داخه‌وه ـ چه‌ند ڕۆشنبیرێكیش به هه‌مان ئاوازی تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان، یان به ده‌مارگیریی ئایدۆلۆجییانه، كه‌وتنه وێزه‌ی یه‌كگرتووی ئیسلامیی‌و كوردایه‌تییه‌كه‌ی. له كاتێكدا هه‌میشه چاوه‌ڕوانیی ئه‌وه له ڕۆشنبیران ده‌كرێت، وه‌ك كه‌سی بیركه‌ره‌وه، وه‌ك شایه‌تحاڵ‌و زمانی ویژدانی هه‌موو خه‌ڵك؛ له‌سه‌ر پرسه جیاوازه‌كان قسه بكه‌ن‌و به ده‌نگ بێن. (ئه‌ڵبه‌ت چه‌ند ڕۆشنبیرێكیش به ویژدانه‌وه قسه‌یان كرد).
جارێ ـ به‌ر له هه‌رچی ـ كوردایه‌تیی یه‌كگرتوو، هه‌ڵقوڵاوی ڕۆحی ئایینپه‌روه‌ریی‌و زه‌مینه‌ی هزریی خۆیه‌تی، به بێ كاریگه‌ربوون به مۆدێلی كوردایه‌تیی هیچ بزاف‌و هێزێَك‌و سه‌رسام بوون به سه‌ركرده‌كانیان.
له قوتابخانه‌ی یه‌كگرتوودا خزمه‌تكردن به خه‌ڵكی كوردستان، به‌شێكی بنه‌ماییه له ئه‌ركی پیرۆزی ئایینیداریی.
(ئازادیی ـ برایه‌تیی ـ دادپه‌روه‌ریی) كه دروشمی ئه‌م حیزبه‌ن بۆ گه‌ل‌و نیشتمانه‌كه‌ی، له جه‌وهه‌ری دینن.
نامه‌وێ له ئه‌ده‌بیاتی نووسراوی حیزبه‌كه‌وه شت له‌م باره‌وه بڵێم ـ كه ئامانجی سه‌ربه‌خۆیی‌و به ده‌وڵه‌تبوونیشی له خۆگرتووه ـ به‌ڵكو ڕاسته‌وخۆ ده‌چمه سه‌ر به‌رجه‌سته‌بوونی ئه‌و ئه‌ده‌بیاته له واقیعدا. به ڕاستیی یه‌كگرتووش ئه‌وه‌نده‌ی كه حیزبی كار‌و خزمه‌ته، حیزبی دروشمبازیی‌و چه‌واشه‌كاریی نیه. ده‌توانم بڵێم؛ كار‌وكرده‌ی ـ به گشتیی ـ گه‌وره‌تره له گوتاری.
یه‌كگرتوو ئه‌گه‌ر ته‌نیا كاری مه‌ردانه‌ی له‌سه‌ر پێگه‌یاندنی تاكی چاك‌و چاكسازییخواز كردبێت؛ یان بووبێته پارێزه‌رێكی شیرازه‌ی ژیانی كۆمه‌ڵایه‌تیی‌و به‌ها باڵاكان؛ گه‌وره‌ترین خزمه‌تی به كورد‌و كوردستان كردووه.
سه‌رمایه مرۆییه‌كه‌ی، جێگه ده‌ستی له زۆر كایه‌دا به گه‌وره‌یی دیار‌و ده‌ركه‌وتووه‌و تا ڕاده‌یه‌كی باش نموونه‌ی سه‌ركه‌وتن بووه، چاوه‌ڕوانیی ئه‌وه‌یشی لێده‌كرێت له داهاتوودا ڕۆڵی به‌رچاوتر‌و فره‌وانتر بگێڕێت ..
یه‌كگرتوو به پڕۆژه‌ی ئاوه‌دانكاریی زۆر له ئاسه‌واره‌كانی وێرانكاریی سه‌رده‌می ڕژێمی به‌عسی به‌په‌ندبووی له‌سه‌ر ڕووبه‌ری نیشتمان سڕییه‌وه، ئه‌و ساڵانێك پێش خۆ ئیعلانكردنی وه‌ك حیزب (1994) بۆ زۆر له برین‌و ده‌رده‌كانی خه‌ڵكی به‌شمه‌ینه‌ت، كه‌وتبووه هه‌ڵمه‌تی فریاگوزاریی.
یه‌كگرتوو به مه‌ده‌نیه‌ت‌و ئاشتیخوازیی ـ به تایبه‌ت له ساڵانی جه‌نگی نێوخۆدا ـ دڵسۆزیه‌كی كه‌م وێنه‌ی بۆ ئه‌زموونی هه‌رێم‌و ده‌سكه‌وته‌كانی ڕاپه‌ڕین نواند.
به پێوه‌ندیی هاوسه‌نگ له‌گه‌ڵ هه‌موو حیزبه‌كان‌و ڕێزگرتن له خه‌بات‌و قوربانییدانیان، مانای به (پێكه‌وه ژیانی سیاسیی) به‌خشیی له پێناو ئامانجـــــــــــــــی هاوبــــــــــه‌شی نه‌ته‌وه‌یـــــــــــی‌و نیشتمانییــــــــــدا. (خه‌ڵكێكی زۆر له ڕۆڵه‌كانی گه‌له‌كه‌مان له ڕیزی ئه‌و حیزبانه‌دا بوونه‌ته قوربانیی). بێگومان ته‌بایی‌و پێكه‌وه ژیانی ئاشتییانه‌ی حیزب‌و لایه‌نه سیاسییه‌كان به بوونی ئامانجی هاوبه‌شه‌وه، بنه‌ماییترین فاكته‌ری به‌هێزبوونه له به‌رانبه‌ر نه‌یاراندا.
به داخه‌وه حیزبه‌كانی هه‌رێمی كوردستان‌و ئه‌وانه‌ی باكوور‌و ڕۆژهه‌ڵات‌و ڕۆژئاواش هه‌میشه ناكۆكیی قووڵ له نێوانیاندا هه‌بووه‌و نه‌یانتوانیوه به جیــــــــــــاوازییه‌وه یه‌كتر قبووڵ بكه‌ن، به‌رده‌وام به هه‌ڵدانه‌وه‌ی لاپه‌ڕه‌ی تاوانه‌كان خه‌ریكی تێكشكاندنی یه‌كدی بوون،چه‌ندین جه‌نگی گه‌وره‌ش له نێوانیاندا ڕوویداوه كه سووته‌مه‌نیه‌كه‌ی خه‌ڵكی خۆمان بووه. ئه‌و دۆخه‌ش هه‌میشه ده‌رفه‌تی گه‌وره‌ی داوه‌ته نه‌یاران بۆ نه‌چوونه ژێرباری مافه‌كانی گه‌له‌كه‌مان‌و ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی بە داپڵۆساندن‌و جه‌نگ‌و جینۆساید. یه‌كگرتوو هه‌رگیز خۆی نه‌خسته نێو ئه‌و ململانێ نادروستانه‌وه. زۆرجاریش هه‌وڵ درا ڕابكێشرێته گۆڕه‌پانی توندیی‌و تیژییه‌وه، به‌ڵام ئه‌و ته‌جویدی مه‌ده‌نیه‌ت‌و میانڕه‌ویی‌و ئاشتییخوازیی خۆی تێكنه‌دا.
وێڕای پێوه‌ندیی دۆستانه له‌گه‌ڵ حیزبه‌كانیان؛ پشتیوانیی دڵسۆزانه‌شی له كێشه‌ی كوردی پارچه‌كانی دیكه‌ی كوردستان كردووه، پێوه‌ندییشی له‌گه‌ڵ وڵاتانی ناوچه‌كه، ڕوون‌و شه‌فاف بووه.
یه‌كگرتوو زۆر به‌رژه‌وه‌ندیی حیزبیی خۆی كردۆته قوربانیی به‌رژه‌وه‌ندیی گشتیی (نه‌ك به پێچه‌وانه‌وه).. له كاتێكدا به كه‌مترین لایه‌نگریی بۆ حیزبه‌كانی ده‌سه‌ڵات یان وڵاتانی ده‌وروبه‌ر، ده‌یتوانی ده‌سكه‌وتی باش به ده‌ست بخات.. به‌ڵام تا ئێستا سه‌ربـــــــــــــــه‌خۆیی خۆی پاراستووه‌و ئه‌و جۆره دەسکەوتانه‌ی وه‌لاناوه.
با ئه‌وه‌ش بیر بخه‌ینه‌وه، ئه‌وه یه‌كگرتوو بوو میانڕه‌ویی كرده نه‌هجی گشتیی ئیسلامیی بوون له هه‌رێمی كوردستاندا، بەوەش لەم ڕووەشەوە چووبووەوە سەر ڕەگی ئیسلامەتییە میللییە کوردیەکە.. هەم ڕووبه‌ری توندڕه‌ویی‌و په‌ڕگیریی‌و ته‌كفیریشی به‌رته‌سكتر كرده‌وه له ساڵانی نه‌وه‌ده‌كاندا. له سه‌رده‌می ده‌ركه‌وتنی گرووپی ئیرهابیی (داعش)یشدا ـ كه سیاسه‌تی ئیقلیمیی‌و نێوده‌وڵه‌تیی زەمینه‌ی بۆ ده‌ركه‌وتنی سازاند ـ هه‌ژموونی فیكری یه‌كگرتووی ئیسلامیی ڕێگرێك بوو له‌وه‌ی پریشكی ئاگری بیركردنه‌وه‌ی داعشیانه بگاته هه‌رێمی كوردستان.
یه‌كگرتوو هه‌ر له دیده میانه‌ڕه‌وانه‌كه‌یه‌وه، بووه پارێزه‌ر‌و گه‌شه‌پێده‌ری پێوه‌ندییه دێرینه جوانه‌كه‌ی نێوان موسڵمانان‌و پێكهاته ئایینییه‌كانی دیكه، به‌رده‌وامیش له‌و ڕووه‌وه هه‌نگاوی پێشه‌نگانه‌ی ده‌نا، تا گه‌یشته ئه‌وه‌ی قبووڵ كردنی فره‌یی‌و جیاوازیی ئایینیی، كرده دیارده‌یه‌كی ئاسایی‌و پێویست.
كۆی ئه‌مانه‌و كۆمه‌ڵێك شتی دیكه له پڕۆژه ئیسڵاحیه‌كه‌ی، له به‌رژه‌وه‌ندی ئه‌زموونی هه‌رێمی كوردستان‌و ڕه‌وشی كورد‌و كێشه ڕه‌واكه‌یدا بووه، ده‌ریشیده‌خه‌ن كه یه‌كگرتوو ڕۆح‌و هه‌ناسه‌یه‌كی تازه‌و جیاوازی كوردایه‌تیی بووه.
ئه‌مه‌ش مانای ئه‌وه نیه ئه‌م حیزبه له هه‌موو ڕوویه‌كه‌وه بێ كێشه‌و كه‌میی‌و كووڕیی بێت، به‌ڵام ئەشهەدو بۆ كوردایه‌تییه‌كه‌ی ــ مامۆستا (هێمن)ی شاعیر گوته‌نی ــ "كورده، موحتاجی محه‌ك نیم، زێڕی بێ غه‌ل‌و غه‌شم".