من یەکگرتوو نیم، بەڵام هەموو سەرکەوتن و ودڵخۆشییەکانی یەکگرتوو، یان هەر موسڵمانێک لە هەر کوێ بێت، بە هی خۆمی دەزانم، هەروەك هەر تاڵی و ئازار و ناخۆشییەکی هەبێت، ئازار دەچێژم و بە هی خۆمی دەزانم... هەمیشەش دوعا و هیوای سەرکەوتن دەخوازم بۆ ئەهلی ئیسلام، نێویاندا یەکگرتوو کە دونیایەک جوانیان بەخشیوە بەم کوردستانە، هەزاران خەڵکانێکی صالح و دڵسوز وبە سود و بەسۆز یان پێشکەشی ئەم مللەتە ستەمدیدەیە کردووە.
دڵگرانیکردم هێرش بێ ئینصافانەی چەند عەلمانییەکی بێ ویژدان، کە دەیانویست بەهۆی هەندێ قسە وباسی کۆنگرەکەی یەکگرتوو ئەوە بسەلمێنن کە یەکگرتوو کورد پەوەر نییه!
دیارە پێناسەی کورد پەروەریی جودایە لە نێو ئەو عەلمانییانە و یەکگرتووەکان، کورد پەروەریی لای ئەوان شیعارە.. لای یەکگرتویش کردارە..
یەکگرتوو بێئەوەی دەوڵەت ودەسەڵاتی بە دەست بێت، وەک دەوڵەتێک هەڵسوکەوتی کردووە، ئێوەی عەلمانی گەر نازانن پرسیارێک لە هەزاران هەژار و نازداری ئەم وڵاتە بکەن، تا بزانن ئایە یەکگرتوو "گەر خێراتیکیان دەستکەوتبێت" هیچ جیاوازییەکی کردووە لە نێو هەژاران و نازداران و خێزانە فەقیرەکانی ئەم نیشتیمانە؟!
لە هەر جێگاو شوێن و کار و وەزییفەیەک خەڵکانی یەکگرتووی تیا دەبینیت، جوانی و ڕەوشت و دڵسۆزی و سودبەخشی و پاکی دەبینیت، یان بهدیوهكهی تردا، یهكگرتوو چ زەرەرێکیان لەم وڵاتە داوە؟!
چ زیانێكیان لە بوجە و موچە و قوتی خەڵک و لە داهاتی وڵات داوه؟!
یاخود، كامه جورم و تاوانێکیان هەیە؟!!
ئینصاف و ویژدان بۆ مرۆڤ خەصڵەتێکی جوانە.. ئەگەر کورد پەروەرییش بەوە پەیوەست دەکەن، کە ئیسلامییەکان بهگشتی و یەکگرتوو بهتایبهتی، پشتیوانی تاقمێک بکەن کە ئیلحادییان تەبەننا کردووە، ئەوەش مەحاڵە هیچ ئیسلامییەکی دیندار و خاوەن مەبدەئ، ئاین و باوەڕی خۆی بدوڕێنێت بۆ ئەو تاقمەی کە دژایەتی ئایینی پاکی ئیسلامی کردووەتە ئەولەویاتی ئیش و کاری خۆیان..