بەتەمەنترین ئافرەت كۆچی دوایی كرد
كوردی عربي كرمانجى English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

بەتەمەنترین ئافرەت كۆچی دوایی كرد

 

 

(تۆمیكۆ ئیتوكا) ئەو ژنە ژاپۆنییەی كە بەپێی كتێبی تۆمارەكانی جیهانی گینیس پیرترین ئافرەت بووە لە جیهاندا، لە تەمەنی (116) ساڵیدا كۆچی دوایی كردووە.

بەرپرسی كاروباری بەساڵاچووان رایگەیاند، ئیتوكا لە (29) ی مانگی دوانزەدا لە خانەی بەساڵاچووانی هیۆگۆی ناوەڕاستی ژاپۆن كۆچی دوایی كردووە.

ئیتووكا لە (23) ی مانگی پێنجی ساڵی (1908) دا لە دایك بووە، ساڵی ڕابردوو بوو بە تەمەنترین ئافرەت.

ئیتوكا لە ئۆساكا لە دایك بووە، لە قۆناغی ئامادەیی یاریزانی بالە بووە، دووجار بەسەر چیای ئۆنتەیكدا هەڵگەڕاوە كە 3,067 مەتر بەرزە.

لە تەمەنی 20 ساڵیدا هاوسەرگیری كردووەو دوو كچ و دوو كوڕی هەبووە، لە ماوەی جەنگی جیهانی دووەمیدا كارگەی هاوسەرەكەی بەڕێوەبردووەو لە ساڵی (1979) دا هاوسەرەكەی گیانی لە دەستداوەو بە تەنها لە نارا ژیاوە.

 

هه‌واڵی گرنگ