x

X
05/01/2025
نەهاتنە خوارەوە گون لە منداڵان چییە ؟؟

 

 

حاڵەتی نەهاتنە خوارەوەی گون لە كوڕانی ساوادا حاڵەتێكی باوەو كاتێك ڕوودەدات كە یەكێك یان هەردوو هێلكە گوونەكان پێش لەدایكبوون دەوەستن لە جوڵەكردن بۆ خوارەوە، بە شێوەیەكی ئاسایی لە كاتی پشكنینی جەستەیی دوای لەدایكبوون دەستنیشان دەكرێت.

دەستنیشانكردنی پێشوەختەو چارەسەركردن زۆر گرنگە بۆ ڕێگریكردن لە خراپتربوونی حاڵەتەكە وەك ...

1. نەزۆكی.

2. پووكانەوەی هێلكە گوونەكان.

3. زیادبوونی مەترسی تووشبوون بە شێرپەنجەی كۆئەندامی زاوزێ.

چارەسەرەكان ...

1. لە زۆر حاڵەتدا كۆئەندامی زاوزێ لە چەند مانگی یەكەمدا بە بۆخۆی دادەبەزێت.

2. نەشتەرگەری (Orchiopexy): پێشنیار دەكرێت ئەگەر پاش تەواوبوونی مانگی شەشەم هێلكە گوونەكان بە شێوەیەكی سروشتی دانەبەزین.

پێویستە دایك و باوك چی بكەن ...

دڵنیابن لە پشكنینی بەردەوامی منداڵەكانیان دەربارەی گەشەكردنیان.

ئەگەر گومانی ئەوە بوو كە كۆئەندامی زاوزێی نەهاتنە خوارەوە، ڕاوێژ بە پزیشكی میزەڵدانی منداڵان بكە بۆ چارەسەری پێشوەختە.

(د. شاخی موحسین – پسپۆڕ لە نەخۆشییەكانی گورچیلە)