بەپێی سەرچاوە تەندروستییەكان، لە وڵاتی چین جۆرێك لە ڤایرۆس بڵاوبۆتەوە، كە هاوشێوەی پەتای كۆڕۆنایە.
ڤایرۆسی (HMPV) باوترین ڤایرۆسی ئێستای جیهانەو بە زۆرێك لە وڵاتەكانی ئاسیادا بڵاوبۆتەوە، نیشانەكانی ئەم نەخۆشییە لە كۆرۆناوە نزیكن و زیاتر تووشی منداڵان و كەسانی بەتەمەن دەبن و ئەو كەسانەی بەرگری جەستەیان لاوازە مەترسی لەسەر ژیانیان زیاد دەكات.
ئەم ڤایرۆسە هاوشێوەی كۆڤید لە چینەوە دەستی پێكردووەو لە هەندێك حاڵەتدا پەلاماری كۆئەندامی هەناسەدان دەدات نیشانەكانی: (كۆكە، تا، تەنگەنەفەسی، گیرانی لووت و قورگ ئێشە).
ڤایرۆسەكە درمەو لەكەسێكەوە بۆ كەسێكی دیكە لە ڕێگەی كۆكەو پژمین بەركەوتنی ڕاستەوخۆ دەگوازرێتەوەو دەكرێت مەترسی لەسەر كەسانی تووشبوو دروست بكات.