ئەم كەسانە كولەكە بخۆن
كوردی عربي كرمانجى English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

ئەم كەسانە كولەكە بخۆن

پسپۆڕێکی خۆرا دەڵێت، خواردنی کولەکەی شیرین هۆکارە بۆ خێراکردنی سووتانی چەوریی جەستەی مرۆڤ بەهۆی ئەوەی ماددە خۆراکییەکان و ڤیتامین و کانزاکانی تێدایە و سوودبەخشە بۆ جەستەی مرۆڤ.

لەمبارەیەوە ماریا کالوشینا، پسپۆڕی بواری خۆراک دەڵێت، “کوولەکە ڤیتامین تی (L-carnitine) لەخۆدەگرێت کە میتابۆلیزم خێرا دەکات و چەوری دەسوتێنێت و ئاستی کۆلیسترۆڵ دادەبەزێنێت.

ناوبراو وتویەتیشی :  بە بەرهەمێکی نایاب دادەنرێت بۆ ئەو کەسانەی بەدەست کێشی زیادە و قەڵەویەوە دەناڵێنن و پرۆسەی میتابۆلیزم لە جەستەدا خێراتر دەکات و چەوری دەسوتێنێت و کۆلیسترۆڵیش کەمدەکاتەوە.

ئەم خۆراکە ڤیتامین K لەخۆدەگرێت، کە سوودی هەیە بۆ ئەو کەسانەی کە تووشی کێشەی مەینبوونی خوێن دەبن، یارمەتی رێگریکردن لە پووکانەوەی ئێسک دەدات لە گەورەساڵاندا، هەڵمژینی ڤیتامین D لە منداڵاندا زیاددەکات.

ئەوەشی خستۆتەروو كە رێژەیەکی بەرزی زینکی تێدایە، کە یارمەتی سیستمی بەرگریی لەش دەدات لە بەرەنگاربوونەوەی ڤایرۆسەکان، ئاستی کۆرتیزۆڵ – هۆرمۆنی سترێس کەمدەکاتەوە، ئاستی شەکری خوێن رێکدەخات و یارمەتیدەرە لە ئەگەری بەرگریی ئەنسۆلین. هاوکات یارمەتیدەرە بۆ باشترکردنی دۆخی قژ و پێست و نینۆک.

 

هه‌واڵی گرنگ